president Profile
ادریس نێچیرڤان ادریس سەرۆک و دامەزرێنەر
سەرۆك و دامەزرێنەر

ادریس نێچیرڤان ادریس ، یه‌کێکه له چالاکوان و ژینگەپارێزه پێشەنگەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ساڵی ٢٠١٣ دەزگای روانگەی دامەزراند بە مەبەستی دابینکردنی ده‌لیڤه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده  بۆ هەموو منداڵانی هه‌رێمی کوردستان. دوای دامه‌زراندنی، دەزگای روانگە پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانی  فراوانتر بوون بە جۆرێك کە گەشەپێدانی ئابووری، تواناسازی لاوان، پاراستنی ژینگە، کاری خێرخوازی و چه‌ندین بواری دیکه له خۆ ده‌گرێت.  زیاتر له سێ ملیۆن که‌س، له نێویاندا ئاواره‌ و په‌نابه‌ر، سوودمه‌ندبوون له چالاکییه‌کانی دەزگا و دەستپێشخەریەکانی به‌ڕێز ئیدریس نێچیرڤان.

لە بواری ژینگه‌پارێزیدا، دەستپێشخەرییەکانی دامه‌زرێنه‌ری روانگه پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و سنووردارکردنی زیانه‌کانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا.

ئیدریس نێچیرڤان هه‌روه‌‌ها راوێژکاری زانکۆی کوردستان – هەولێرە، کە یەکەمین زانکۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق خوێندن تیایدا به زمانی ئینگلیزی بێت.

پەیام و ئەرکمان


دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.

دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

پەیام و ئەرکمان

 ئەرکی روانگە ​ئەرکی دەزگای روانگە دابینکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی تواناکان و نەخشەسازی پەیرەوە، بەمەبەستی ئاسانکردنی دەرفەتی پەروەردە و بەهێزکردنی ئاستی پەروەردە لە کوردستان و لە جیهاندا.
پەیامی روانگە جیهانێك کە تیایدا ئاستێکی پەروەردەی شیاو بەردەستبێت بۆ هەمووان  




پرۆژەکانمان

پەروەردە

29 پرۆژەکان

له فه‌رهه‌نگی ده‌زگای روانگه‌ ، په‌روه‌رده‌ ته‌نها ئه‌وه‌‌ نیه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكان فێریان ده‌بینله‌م به‌شه‌دا ، مه‌به‌ستمان فێركردنی پڕاكتیكیه ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ژیانی تاك و دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ده‌زگای روانگه‌ ئاوات ده‌خوازێت ژیانی هه‌مووان بكاته‌ گه‌شتێكی فێربون

لاوان

54 پرۆژەکان

لاوان هێزی پاڵنه‌ری ئه‌مرۆن و سه‌ركرده‌ی ئومێدبه‌خشی دوارۆژن.هه‌ر بۆیه‌ به‌شداریپێكردنی لاوان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا له‌ پاڵئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ به‌ڵكو پێویستیشه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنیان به‌ كارامه‌یی گونجاو و رێنوێنی كردنیان به‌ باشترین شێوه‌

ژینگە

10 پرۆژەکان

پاراستنی ژینگه‌، كه‌ پرسێكی جیهانیه‌، به‌شێكی گرنگی کار و پڕۆژەکانی دەزگای روانگه‌یه‌له‌ رێگای به‌رنامه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی و دابین كردنی پێویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌زگای روانگه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارە بۆ پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگه و جێبەجێکردنی ئەرکی بەرپرسیارێتی لە پاراستنی گۆی زەوی کە ماڵی هەموومانە

کەسانی لێقەوماو

17 پرۆژەکان

هەژاری دڵەڕاوکێ دروست دەکات و بیر ئاڵۆز دەکات بۆ فێربوون. دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی کەسانی لێقەوماو بۆ بەردەوامی ژیان و لە دەستنەچوونی دەرفەتی فێربوون و گەشەپێدانی تواناکانیان دەزگای روانگە بە گرنگی دەزانێت پاڵپشت و هاوکاری ئەو کەسانە بێت کە خاوەن پێداویستین تاوەکو لە گەشتی ژیاندا بۆ بەرەو پێشەوە بچن، تا دوارۆژێكى گەش چاوه‌رێيان بكات.