لاوان

دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رێکخست بۆ ساڵی ٢٠٢٣

Saturday, December 9, 2023 3:20 PM

(هەولێر، کوردستان) ٧/١٢/٢٠٢٣ دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی  رێکخست بۆ ساڵی ٢٠٢٣ 

 

کاری خۆبەخشیی بەگشتی بە یەکێک لە چالاکییە خۆنەویستییەکان دادەندرێت کە تێیدا کەسێک یان گروپێک بەبێ بەرژەوەندیی کەسیی وماددیی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی کات خۆبەخشان پێویستیان بە پشگیری کردن هەیە بەتایبەت لە ڕووی داراییەوە(بەبێ مووچە)، بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکوپڕۆژەکانیانی پێ ئەنجام بدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، دەزگای روانگە بۆ ساڵی 2022، پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی لە چوارچیوەی ژینگەدا راگەیاندبوو، کەهانی لاوان دەدات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لەپێشبڕکێیەک کە تێیدا پشتگیری دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان،

هەر بۆیەش ١٠ پڕۆژە لە کۆی ٣٠٩ پڕۆژەی بەشداربوو هەڵبژێردرابوو لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن وکۆمەکی دارایی کرابوو.

 بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە.

لە رێورەسمەکەدا، گرنگی و کارگەری گشت ١٠ پڕۆژەکان لە لایەن گروپە خۆبەخشییەکان خرانە روو بۆ ئامادەبووان و میدیاکان.

و ئاماژە بە کار و چاڵاکییەکانیان درا و ئایا تا چەند هەر گرووپێک کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کۆمەڵگەی خۆی و ژمارەی سوودمەنبوانیان چەند بووە.

 

پڕۆژە خۆبەخشییەکان بریتئبوون لە:


پرۆژەی (لە پێناوی ژینگە پێشبڕکێ دەکەین)
- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی تیموۆڕک) ئەنجامدرا
- بودجەی بەخشراو: 9،000،000 دیناری عێراقی
- ژمارەی سوودمەندبووان: 8708 کەس

- شوێن: سلێمانی

- بەشداربوو: ٥ خۆبەخش

لەمیانەی ئەم پڕۆژەیەدا ١٢ ناوەندی خوێندن بەشدار بوون لە پێشبڕكێیەک لە پێناو ژینگەدا و توانرا ١٢ باخچە دروست بکرێ بە رووبەری گشتی ٣٢٠٠ م٢ و ١٠٠٠ نەمام و گوڵ چێندرا دواتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ براوەکان دەست نیشان کرا و خەڵاتی دارایی درا بە یەکەمەکان .

 

پرۆژەی (پارێزەرانی ئیکۆتۆریزم)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی بەشی ئیکۆتۆریزم) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو:4,570,000 دیناری عێراقی-

-ژمارەی سوودمەندبووان: 200 کەس

- شوێن : دهۆک

- بەشداربوو: ٧ خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی ئەنجامدراوە بە لە بەرچاوگرتنی پاراستنی شوێنە گەشتوگوزارییەکانمان لە هەر ناشرینیەک، جا خۆڵ و خاشاک و پاشماوە بێت یاخود نوسینی هەڕەمەکی و بڕینی داروبار. هەر زیانێک بێت، کە ببتە هۆی تێکدانی ژینگەی سروشتی شوێنە گەشتوگوزارییەکانمان.

 

پرۆژەی (بزووتنەوەی کەش و هەوای عێڕاقی)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئەپکالو) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو: 8900000  دیناری عێراقی-

-ژمارەی سوودمەندبووان: 9802کەس

- شوێن : نەجەف

- بەشداربوو: 10 خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گۆڕانی کەشوهەوا و خراپبوونی ژینگە لە عێراق دانراوە، و بۆ بەهێزکردنی تاکەکان و کۆمەڵگەکان بۆ ئەنجامدانی کاری بەردەوام بۆ پاراستنی ژینگە و برەودان بە هاوکاری و پشتیوانیکردنی توێژینەوەکان بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەم بوارەدا لە عێراق.

 

 

 

 

 

پرۆژەی( مەراسۆنی پاسکیل سواری ژینگە دۆست لە موسڵ)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئافرەتانی نەینەوا) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو: 9،000،000 دیناری عێراقی-

-ژمارەی سوودمەندبووان: 1000کەس

- شوێن : نەینەوا

- بەشداربوو: 15 خۆبەخش

 

ماراسۆنی پێشبڕکێی پاسکیل لە موسڵ بە مەبەستی زیادکردنی هەستی دۆستایەتی بۆ ژینگە رێکخرا، هاندانی خەڵک بۆ پایسکلسواری بۆ گواستنەواکانیان بۆ تەندروست دروستیان دوور بن لە هەلمژینی هەوای پیس و کاربونی ئامێرەکانی گواستنەوە، هۆشیاری بڵاودەکاتەوە لەسەر خۆشگوزەرانی ژینگەیی پاسکیل سواری.

 

پرۆژەی(ژیان لە دڵۆپێک)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی باڵیۆزانی ئاو) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو: 8,710,000 دیناری عێراقی-

-ژمارەی سوودمەندبووان: 800کەس

- شوێن : وەسیت

- بەشداربوو:   6خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بۆ ژنان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا لە   ماڵەکانیاندا  .

 

پرۆژەی(مۆنۆمێنتی گۆڕانی کەشوهەوا)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی روئیە) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو: 9,000,000 دیناری عێراقی

-ژمارەی سوودمەندبووان1000: کەس

- شوێن : بابل

- بەشداربوو: 5 خۆبەخش

 

پرۆژەکە ئامادەکرابوو بە مەبەستی پەروەردەکردنی کۆمەڵگەی عێراقی دەربارەی گرنگی کەشوهەوا و بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێکی هۆشیاری گشتی.

 

پرۆژەی(ژینگەی ئێمە بەرپرسیاریەتی ئێمەیە)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی پیکسڵ میدیا) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو: 6,100,000 دیناری عێراقی

-ژمارەی سوودمەندبووان4000: کەس

- شوێن : بابل

- بەشداربوو: 7 خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا دەربارەی گرنگی ژینگەدۆستی لە ڕێگەی ڤیدیۆی کاریگەر بۆهاوڵاتیان و ئاگادارکردنیان دەربارەی دۆخی ژینگە، بەرزکردنەوەی بایەخی گەنجان بە بابەتی کەش و هەوا و ژینگە بۆ بەرزکردنەوەی چەمکی هاوڵاتیبوونی ژینگەیی باش.

 

پرۆژەی(ژینگە لە دڵی كۆمەلگە دەچێنین)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی  برایانی خۆبەخش) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو:  8,060,000دیناری عێراقی

-ژمارەی سوودمەندبووان 25,650: کەس

- شوێن : هەولێر

- بەشداربوو: 5 خۆبەخش

 

امانجی پرۆژەکە رێگریە لە پیسبوونی سپی، كە رۆژانە مرۆڤ بەكاری دینێت  و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، هەر بۆیە ناوەندەكانی خوێندن بە سەكۆیەكی گرنگ دەستنیشان کراون بۆ پەروەردەی ژینگە و زیاتر بڵاوبونەوەی هۆشیاری لەم پڕۆژەیەدا، هەروەها هەوڵی بەردەوام دراوە کە ژینگە پارێزی بکرێت بە كەلتوور بە ڕووبەڕوبوونەوەی مادە پلاستیكەكان و كۆكردنەوەیان لە گوندەكان.

 

 

پرۆژەی(بوژاندنەوەی گوندێک)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی هاوار) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو:  9,000,000دیناری عێراقی

-ژمارەی سوودمەندبووان 375: کەس

- شوێن : هەلەبجە

- بەشداربوو: 7 خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی دروست کردنەوەی دارستانێکی کە خۆی لە ناشتنی ٢٠٠ دار دابینێت و هەڵبەستنەوەو دوبارە نۆژەنکردنەوەی ٣ کانی کە ئاودانی زیاتر لە ٩ باخی لەسەر دەبێته هەروەها پاک کردنەوەی گوندەکە و شوێنە گەشتیاریەکانی دەورووبەری.

 

پرۆژەی(ئەهوارەکانمان ماڵمانە)

- ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئەهوارەکان ماڵمانن) ئەنجامدرا

- بودجەی بەخشراو:  8,935,000دیناری عێراقی

-ژمارەی سوودمەندبووان 400: کەس

- شوێن : زیقار

- بەشداربوو:  5 خۆبەخش

 

پرۆژەکە بە مەبەستی پیشاندانی کێشەی وشکبوونی زەوییەکان ئەنجامدرا لە ڕێگەی وێنەی فۆتۆگرافی و پێشانگای تایبەت بەم بابەتە، بۆ گواستنەوەی قەیرانەکە بە بینراوی. فۆتۆگرافەرەکان ڕاهێنانێکی پڕ زانیارییان پێ بەخشرا  هەروەها تیشک خرایە سەر کێشەی وشکەساڵی و دابینکردنی ڕێنمایی بۆ گەشتیارەکان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ شوێنەکە و هەروەها چەند پلانێک داڕێژران بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران.



پڕۆژەی (دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش) پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار ئەنجامدرا و ساڵانە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی لاوانی خۆبەخشە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە.

دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەێنێت و بە تێکڕای زیاتر لە 10گروپی خۆبەخشی کۆمەک دەکات. لە ساڵی ٢٠١٨ تاکو ئێستا، (٨٠) گروپ کۆمەک کراون و بڕی (٣٠٨،٣٣٠،٠٠٠) دیناری عیراقی بۆ پڕۆژە خۆبەخشییەکان تەرخان کراوە. (٧٠١) لاوی خۆبەخش لە پڕۆژەکە بەشدارییان کردووە ، هەروەها (٢١٦،٤٤٢) کەس لە پڕۆژە خۆبەخشییەکان سوودمەندبوون