پەروەردە و فێرکردن
دەستپێشخەری گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لە خانەی سێویانی سلێمانی
هەولێر، ٢٤ی سەرماوەزی ۲۰۲۳ - دەزگای روانگه ، هەستا بە ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی تر لە زنجیرە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بە ئامانجی پشتگیریکردنی خانەی سێویانی سلێمانی. ئەم هەوڵە ئامادەکراوە بۆ سوودگەیاندن بە ٢١ کوڕ لە خانەی سێویان ، بە دابینکردنی پاکێجی پێداویستی خوێندن بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
خانەی سێویانی سلێمانی هەمیشە ئامرازی دڵسۆزی و چاودێری بووە بۆ ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی ئاستەم و سەختی و لەدەستدان بوونەتەوە. بە ڕەچاوکردنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی پەروەردە دەیگێڕێت لە دروستکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ ئەم لاوانە، دەزگای روانگه بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی هەستان بە دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ فێرخوازانی خانە.
پێداویستییە سەرەکییەکانی خوێندن بریتی بوون لە جانتا، تێنووس، پێنووس و کەلوپەلی پەروەردەیی تر. ئەم دەستپێشخەرییە نەک تەنها بارگرانی لە خانەی سێویان کەم دەکاتەو بەڵکو ڕێگە بە فێرخوازانی خانە دەدات بە تەواوی بەشداربن لە گەشتی خوێندنیاندا وە بەهرە و تواناکانیان دەربخەن.
دەزگای روانگه بانگهێشتی گشت ڕێکخراوە و کۆمپانیاکان دەکات بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پشتیوانیکردنی ئەم دەستپێشخەرییانە و دروستکردنی جیاوازیەک لە ژیانی فێرخوازاندا. هەماهەنگی و یارمەتی و هەوڵی خۆبەخشی هەموو لایەک پێشوازی لێدەکرێت لە کاتێکدا کە بتوانین پێکەوە کار بکەین بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ فێرخوازانی خانەی سێویانی سلێمانی.
بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای روانگه:
PR@rwanga.org
دەربارەی دەزگای روانگە:
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.
دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).
###