پەروەردە و فێرکردن

بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردەیی لە هەڵەبجە

Friday, September 1, 2023 3:58 PM

هەڵەبجە، کوردستان (ئابی ۲۰۲۳) – کۆرسی ڕاهێنانی پێداگۆجی چڕ لەلایەن دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ۱۰۰ مامۆستای وانەبێژی پارێزگایەکە بەڕێوەچوو. خولەکە بۆ ماوەی هەشت رۆژ لە نێو بەرێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی هەڵەبجەی شەهید بەڕێوەچوو.

ئامانجی راهێنانەکان ئاشناکردنی مامۆستایانی وانەبێژبوو بە رێگە مودێرنەکانی وانەگوتنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و زانیاری مامۆستایان و ئامادەکردنی میتۆدی فێرکردنی هاوچەرخ بوو.

ناوەرۆکی کۆرسی راهێنانە دوو هەفتەییەکە بە شێوەیەک دیزاین کرابوو کە مامۆستاکان بە زانیارییە پەروەردەیییە هاوچەرخ و  نوێیەکان ئاشنا بکات. پرۆگرامەکە کۆمەڵێک بابەتی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو، وەک ڕێگە پێداگۆژییە داهێنەرەکان، هەڵسەنگاندن و دروستکردنی ژینگەی فێربوون، پەروەردە لەسەر بنەمای تواناکان، و فێرخواز سەنتەری فێربوونە.

راهێنانەکان چوار رۆژ لە هەر هەفتەیەک و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە هەر رۆژێک بەرێوەچوو، بەرنامەی ڕاهێنانەکە بە گونجاندن لەگەڵ خشتەی چڕی پەروەردەیی مامۆستایانی بەشداربوو رێکخرا. پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی دەزگای روانگەیە بە باشترکردنی کواڵیتی پەروەردە کە یەکێکە لە کەرتە سەرەکییەکان کە دەزگاکە تیشکی دەخاتە سەر لە ناوچەکەدا.

بەشداربووان خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر ئەو دەرفەتەی کە بۆیان رەخسا بۆ باشترکردنی شارەزاییەکانیان. زۆربەی مامۆستایان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو زانیارییانەی لە کاتی پرۆگرامەکەدا بەدەستیان هێناوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئەزموونی فێربوونی قوتابییەکانیان.

بە دابینکردنی ئەم ئامراز و تێگەیشتنە بەنرخانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، دەزگای روانگە هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداربێت لە پێشخستنی کەرتی پەروەردەیی لە پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی.