پەروەردە و فێرکردن

قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێێ بیرکاری بە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات

Tuesday, August 1, 2023 12:21 PM

هەولێر، کوردستان  (۱ی ئابی ۲۰۲۳) – دەزگای روانگەر قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی پێشبڕکێی بیرکاری بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەنجامدا، کە تێیدا شەش قوتابی بەهرەمەند کێبڕکێیان کرد بۆ بردنەوەی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری.'

بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پێشبڕکێکە چوار قۆناغی لەخۆگرت. لە کۆی ۳۹۲ قوتابی، تەنها شەش قوتابی گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی، و بە شێوەیەکی راستەوخۆ پێشبڕکێیان کرد بۆ بردنەوەی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری.'

 

تەنیا ٦ قوتابی گەیشتبوونە قۆناغی پێش کۆتایی و لە پێشبڕکێیەکەدا پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی بیرکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. قوتابییەکان بریتی بوون لە :

·       محمد هێمن حسن شێخۆ - پارێزگای سلێمانی - پەروەردەی دوکان - ئامادەیی سارای تێکەڵاو

·       مافیار محمد علی احمد - پارێزگای هەولێر - پەروەردەی رواندز - دواناوەندی رواندزی تێکەڵاو

·       شاد ئاسؤ توفيق - پارێزگای سلێمانی - پەروەردەی ڕۆژهەڵات - ئامادەیی زناری ئینگلیزی

·       محمد ایوب محمود حمە علی - پارێزگای سلێمانی - پەروەردەی رۆژئاوا - کۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران

·       هيبه‌ محمود سراج الدين - پارێزگای دهۆک - پەروەردەی دهوك روژئاڤا - ئامادەییا كه‌ژين يا كجان

·       محمد عبدالرحمن صادق - پارێزگای هەولێر - ب.پ ناوەندی هەولێر - ئامادەیی كوردستان


پێشبڕکێیەکە  لە رێکەوتی ٧ى ئازاری ٢٠٢٣ دەستی پێکرد لە سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کە نۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردی گشتی لەخۆگرت. ٣٩٢ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٣٩٢ قوتابخانە لە سەرانسەری هەرێمی کورستان بەشداربوون، لە قۆناغی یەکەم، لە کۆی گشتی قوتابییە بەشداربووەکان تەنها ٦٣ قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر.

لە قۆناغی دووەم و بەپێی رێساکانی پێشبڕکێیەکە تەنها ٦ قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی بەشێوازێکی راستەوخۆ ئەنجامدران و قوتابیانی سەرکەوتوو کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، دووەم، و سێیەم.

 

براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بریتی بوون لە:

·       براوەی یەکەم: محمد ایوب محمود

·       براوەی دووەم: محمد هێمن حسن

·       براوەی سێیەم: مافیار محمد علی

 

وەك رێزلێگرتنێك بۆ ئەم سەرکەوتنەیان، براوەکان بەم شێوەیە خەڵآت کران:

·       براوەی یەکەم: قوتابییەکە بڕی ٢٠٠٠ دۆلاری پێدرا، و قوتابخانەکەی بڕی ٢٠٠٠ دۆلاری وەرگرت.

·       براوەی  دووەم: قوتابییەکە بڕی ١٥٠٠ دۆلاری  پێدرا ، و قوتابخانەکەی بڕی ١٥٠٠ دۆلاری وەرگرت.

·       براوەی سێیەم: قوتابییەکە بڕی ١٢٥٠ دۆلاری پێدرا ، و قوتابخانەکەی بڕی ١٢٥٠ دۆلاری وەرگرت.

 

 

لیژنەی هەڵسەنگاندنی بیرکاری بۆ ساڵی 2023 چەند کەسێکی ئەکادیمی و پەروەردەیی لەخۆ گرت:

-        د. دیلان فەرەیدون ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ

-        د. عدنان علي جلال - مامۆستای زانکۆ

-        م. شڤان عبیداللە سعداللە - مامۆستای قوتابخانە

-        م. طلعت عبدالواحد احمد - مامۆستای قوتابخانە

-        م. شاهین محمدامین علي - مامۆستای قوتابخانە

 

 

پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە ساڵانە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ى بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان سازدەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

 

پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێکرد لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دواتر فراوانتر کرا بۆ سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.

 

 پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری کۆمپانیای دارین گروپ  و ئاپڵیکەیشنی بلیتی ئەنجامدرا، هەروەها تۆڕی میدیایی رووداو بووە سپۆنسەری میدیایی پڕۆژەکە.