لاوان

پێشانگای تەکنەلۆژیای نێودەوڵەتی هەولێر (هایتێکس) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە بەخێرهاتنی هاوڵاتیان دەکات بۆ ماوەی ٤ رۆژ.

Wednesday, June 7, 2023 1:09 AM

هەولێر، کوردستان (٦ی حوزەیرانی٢٠٢٣) - گەورەترین پێشانگای ساڵانەی تەکنەلۆژیا لە عێراق، لە نێو پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت. ئەم پێشانگایە وەك دەروازەیەك خزمەت بە  کۆمەڵگا و لاوان دەکات لە رێگەی پیشاندانی نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزاری و داهێنانە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانیان لە سەرانسەری جیهانەوە.

 

پێشانگای هایتێکس شانازی بە بەشداریکردنی سەدان کۆمپانیای تەکنەلۆژیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەکات، کە هەریەکەیان لە نێو پێشانگاکە نوێترین و پێشکەوتوترین بەرهەمەکانی خۆیان نیشان دەدەن.  پێشانگاکە پلاتفۆرمێکی بێهاوتا دابین دەکات بۆ کۆمپانیاکان بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکان و ڕێککەوتنامەی بازرگانی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی .لە ماوەی پێشانگاکە، خاوەن کۆمپانیا لەگەڵ کڕیارە شیاوەکان کۆدەبنەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەڕێوەبەران و کڕیارەکان بەهێزتر دەکەن.

 

دەزگای روانگە، وەك تاکە  هاوبەشی سەرەکی  پێشانگای هایتێکس بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەك، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی تەکنەلۆژیا لە نەخشاندنی داهاتووی کۆمەڵگاکان دەکاتەوە. ئەمەش لە هەوڵە فراوانەکانی دەزگایەکە لە بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە و لاوان و ژینگە و کەسانی لێقەوماو، بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی رەنگ دەداتەوە، دەزگای روانگە ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکاری و دەرفەتی بێ سنوورە لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا.

 

جگە لە هەبوونی شوێنێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لاوان و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیان، دەزگای روانگە چەندین چالاکی سەرنجڕاکێشی بۆ لاوان ئامادەکردووە. لەوانە پێشبڕکێیەکی کۆدکردنە کە توانای کۆدکردنی بەشداربووە لاوەکان لەسەر ستەیجی هایتێکس دەردەخات،  و دوو باشترین بەشداربووی براوە خەڵات دەکرێن. یەکێکی دیکە لە چالاکییە گرنگەکان پشتگیری کردنی 12 خاوەن کاری تازە پێگەیشتووە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە. ئەم خاوەن کارانە پێشتر لە رێگەی پلاتفۆرمەکە خۆیان تۆمارکردووە، دەستپێشخەرییە براوەکان لە چوارەم ڕۆژی پێشانگاکەدا رادەگەیەندرێن. هەر یەکەیان کۆمەکی دارایی وەردەگرن بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکەیان، شایەنی باسە کە ئەم کۆمەکە لە لایەن رێکخراویIdeas Beyond Borders  دابین دەکرێت.

 

هەروەها پۆدکاستی روانگە لە پێشانگای هایتێکسی ئەمساڵ پێشانگاکە جیاوازتر دەکات. پۆدکاستەکە لاوانی ناسراو و داهێنەری هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، کە بە درێژایی پێشانگا چوار ڕۆژییەکە پێشکەش دەکرێت. ئەم قسەکەرە ئیلهام بەخشانە باس لە گرنگی تەکنەلۆژیا دەکەن لە ژیانی لاوانی ئەمڕۆدا و چۆن دەتوانرێت تەکنەلۆژیا بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان، خوێندن و هەوڵە پیشەییەکانیان.

جگە لە پیشاندانی داهێنانە سەرسوڕهێنەرەکان، هایتێکس چەندین پانێڵ پێشکەش دەکات، بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری نوێ و ئاشکراکردنی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە عێراق و جیهاندا. هەروەها حەوت پانێلی سەرنجڕاکێش لەسەر ستەیجی پێشانگاکە پێشکەش دەکرێن، هەریەکەیان چەندین بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت:

-        خزمەتگوزاری بانکی لە سەردەمێکی دیجیتاڵیدا

- وزەی بەردەوام: ڕۆڵی وزەی بەردەوام لە گواستنەوەی ئابووری عێراقدا

- زیرەکی دەستکرد: لە نێوان هەڕەشە و دەرفەتدا

- گواستنەوە لە سیستەمە نەریتییەکانەوە بۆ ستراتیژی دیجیتاڵی

- له بیرۆکەوە بۆ وەبەرهێنان: گەشتی کارسازانی تەکنەلۆژی له عێراق

- ئاسایشی سایبەر: کۆڵەکەی متمانە و خۆڕاگری دیجیتاڵی

- کێشە و چارەسەرەکان بۆ کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لە پاراستنی مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان

 

 

پێشانگاکە تا ڕۆژی هەینی ۹ی حوزەیرانی ۲۰۲۳ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر ۱۰ی بەیانی تاکو ٧ی ئێوارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر. زیاتر لە ١٢١ کۆمپانیا لە وڵاتانی جیاوازەوە بەرهەم و خزمەتگوزاری و چالاکییە تەکنەلۆژییەکانیان نیشان دەدەن، لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکانی نێوان شارەزایانی تەکنەلۆژیای زانیاری و خاوەن کاران لە سەرانسەری جیهاندا بەهێز دەکەن. بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک تەکنەلۆژیای ئایندە، پەیوەندییەکان، زیرەکی دەستکرد، کۆمپانیا بەشداربووەکان تێڕوانینێکی گشتگیر بۆ دوایین پێشکەوتنە بازرگانییە تەکنەلۆژییەکان پێشکەش دەکەن.