لاوان

رێوڕەسمی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٦

Friday, December 9, 2016 6:13 PM


دەزگای ڕوانگە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا هەشت لاوی بەرهەمەند و داهێنەری لە ڕێورەسمی خەڵاتەکانی روانگە خەڵات کرد.

بەرواری ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پێشبرکێی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٦  بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر کە پێک هاتبوو لە لاوان و چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان لە شاری دهۆک هەشت لاوی بەهەرمەندی خەڵات کرد کە بە بەرهەمەکانیان توانیبویان بگەنە قۆناغی کۆتایی و پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

براوەکانیش  بریتین:

بەشی کۆرتە چیروك  ڕەنج ڕەسول ڕەزا خەڵکی گەرمیان

 بەشی کورتە فیلم باهۆز ئیسماعیل عبدللە خەڵکی شاری کۆیە

 بەشی وێنەکێشان فارس سفر محمد خەڵکی شاری کەرکوک

بەشی هونەری ریسایکلین شیڤان خەتاب خالید خەڵکی شاری هەولێر

بەشی تاکژەنی میوزیك ڕابون شعبان سعید خەڵکی شاری هەولێر

بەشی داهێنانی زانستی جەمشیر ئەکرەم سعید خەڵکی شارۆچکەی توزخورماتوو

بەشی دەستپێشخەری کار زرێبار موختار عبدللە بە ڕەچەلەک هەورامی و دانیشتووی شاری سلێمانی

 بەشی فۆتۆگرافی عمر نەشوان حازم ئاوارەی شاری موسل و دانیشتووی شاری هەولێر

دەستپێکی رێورەسمکە لەلایەن هەردوو تیپی هونەری میللی شاریا و دهۆک بە تابلۆی ئاڵای کوردستان دەستیپێکرد و هەردوو هونەرمەندی کوردستان چۆپی فەتاح و کاروان کامل بە گۆرانی میوزیک جۆش و خرۆشی زێتریان بەخشییە ئامادەبووان.

هەر لە میانی رێورەسمەکەدا وەک ڕێز و پێزانین لە پڕۆژە و چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەزگای ڕوانگە تیشکی خستە سەر کاریگەرییە ئەرێنییەکان و خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانیان هەر بۆیەش بەم بۆنەوەیەوە خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن دەزگای روانگەوە پێبەخشرا.

ڕێورەسمکە بە تابلۆی سەمای بەیەکەوە ژیان  کە لەلایەن تیپی هونەری میللی دهۆک کە تایبەت بۆ خەلآتەکانی روانگە ئامادەکرابوو کۆتایی هات.


خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٦  بە سپۆنسەری (ئەڵماس - فۆنیتیك تۆن ، زێڕین -هایپەر مارکێتی کارفوور، هۆتێلی ریکسۆس لە دهۆك، کۆمپانیای لیگەسی بۆ بیناسازی، ڵایف،  مۆنۆ ئارت، هاوکاری گروپ، زیوی - داریین پلازا، بابیلۆن، ساوث کوردستان ئۆیل- جی ئی جی) ئەنجامدرا.