بۆچی دەستمان پێ‌کرد؟
گەنجان هه‌رده‌م چينى چالاک و پەرۆشى كۆمه‌ڵگه‌ن ، زۆرترين ئاوات و بیرۆکەی داهێنەرانه زاده‌ى بير‌ى ئه‌وانه ،
بەڵام زۆربەی کات نازانن لە کوێ دەست پێبکەن! ، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستیان بە پاڵپشتی و پێدانی هێز هەیە بۆ
ئەوەی بگەن بە بەهرە شاراوەکانیان ،
لە رۆژگاری ئێستاماندا هەمووان بارێكى زۆرى زانیاری‌یان پێیە بەڵام کاتێکی کەم ، یاخود چانسێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی پردێكى پەیوەندی لەبار بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان گەشەپێبدەن و
هاوبه‌شی پێبکەن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريان
بۆ ئەم هۆکارە دەزگای روانگە سه‌كۆيه‌كى دامه‌زراند به‌ناوى''لە روانگە بدوێ'' تا ببێته پردێك و سەكۆیەک بۆ گەنجان و ئه‌و كه‌سه بەتوانا و بەهرەدار و سەرکەوتوو و کاریگەرانه، بۆ ئەوەی باس لە سەرکەوتنەکانی خۆیان بکەن و ببنە مایەی هاندانی گەنجانی تر.