باوەڕ کەمال - خەڵاتەکانی روانگە

من گەشەپێدەری سۆفتوەیرم، بەتایبەت لەسەر ماڵپەڕ و بەرهەمهێنانی مۆبایل. زۆر حەز بە خوێندنەوە دەکەم لەسەر زیرەکی دەستکرد، هەروەها زۆر هەوڵی دۆزینەوەی داتا بەیسی بەیەکبەستراو دەدەم.

باوەڕم وایە کە گەشەپێدانی سۆفتوەیر زۆر گرنگە بۆ داهاتوو. بەشداریم لە خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ کرد بۆ ئەوەی پیشانی گەنجانی وەک خۆم بدەم کە سۆفتوەیر بەشێکە پێویستە گرنگی زیاتری پێبدەین.

پڕۆژەکەی من پرۆگرامێکی زیرەکی دەستکرد بوو، کە هەوڵدەدات بۆ بەکارهێنانی وێنە داڕێژراوەکان بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییەکانی پێست لە رێگەی کامێرای مۆبایلەوە.

ئێستا لە کەناڵی ڕووداو وەک گەشەپێدەر کار دەکەم، کار لەسەر ماڵپەڕەکەیان  وە باشترکردنی ئاپلیکەیشنەکانیان دەکەم. ئامۆژگاریم بۆ گەنجان ئەوەیە کە کۆدینگ ئێستا وەک خوێندەواری گرنگە.

سەبارەت بە پلانەکانی داهاتووم، دەمەوێت لەسەر دوو ئاپلیکەیشن کار بکەم، یەکێکیان بۆ فێربوونی زمانە و یارمەتی کەسانی بێگانە دەدات فێری زمانی کوردی بن، هەروەها بە پێچەوانەشەوە کوردیش فێری زمانی دیکە دەکات.

ئاپلیکەیشنێکی دیکە کە دەمەوێت کاری لەسەر بکەم تایبەتە بە قوتابییانی پۆلی ١٢ کە یارمەتییان دەدات بە شێوەیەکی باشتر کۆشش بکەن، تیایدا چەندین پرسیار و کویزاتی تێدا دەبێت کە یارمەتیدەریان دەبێت تا باشتر فێر ببن.