کەیوان بێستون - خەڵاتەکانی روانگە

کەیوان بێستون محمد

خەڵاتەکانی روانگە 2019

کەیوان بێستون ، براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی روانگە لە بەشی کورتە فیلم بۆ ساڵی (2019) ، توانی ببێتە براوەی پێشبرکێیەک لەسەر ئاستی کوردستان کە (462) بەشداربوو بەهرەکانیان تێدا پێشکەش کردبوو.

 

کورتە فیلمی ( I want to fly) یەکە مین کارم بوو کە لە کۆتاییە کانی ساڵی (2018) دەستم پێکرد و لە ساڵی (2019) تەواو بوو ، پێشبڕکێی خەڵاتەکانی روانگە یەکەمین فیستیڤاڵ بوو کە کورتە فیلمەکەمی بۆ پێشکەش بکەم.

 

چەند مانگێک بەسەر تەواو بوونی کورتە فیلمەکەم دا تێپەری بوو کاتێك گوێبیستی خەڵاتەکانی روانگە بووم ، بڕیارم دا ئەم هەلە بقۆزمەوەو کورتە فیلمەکەمیان پێشکەش بکەم ، بڕوای تەواوم بەخۆم هەبوو کە ئەم  کارەی کردوومە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت .

بە دەست هێنانی خەڵاتی روانگە و بوون بە براوەی یەکەم لە بەشی کورتە فیلم بووە هۆی بەردەوام بوونم لە کاری سینەمادا، ئێستا لە هەوڵی ئامادە کاریم بۆ (فیلمی سینەمایی) وە بۆ بەشداری پێکردنی لە پێشبرکێ جیهانیە کان .