لەتیف فاتیح - پڕۆژەى کتێبى روانگە
لەتیف فاتیح نوسەرو ڕۆژنامەوان نزیکەی 50 کتێبی چاپکراوی جیاجیای هەیە، نوسینەکانی کراون بە عەرەبی ،ئینگلیزی، فارسی،تورکی،فەڕەنسی.
لەبواری ئەدەب ، مافی مرۆڤ، جینۆساید و کەرکوک نووسینی هەیە.
لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەنوسێت، هەرچەندە نوسین کێشەو گرفتی زۆری هێناوەتە ڕێ، بەڵام بەردەوامە و هەمیشە بۆ سبەینێیەکی باشتری کاردەکا، وێڕای لەمپەرەکان.
کە هەواڵی پڕۆژەی کتێبی روانگە 2019 بڵاو بوەوە، ڕازی کچی چیرۆکی منداڵانی دەنوسی و وتی بابەیەکەوە چیرۆکێک بنێرین، لەتیف چیرۆکی" دارین بەکوردستاندا دەگەڕێ"ی نارد.
چیرۆکەکەی ڕاز دەرنەچوو، بەڵام لەتیف یەکێك بوو لەشەش چیرۆکە دەرچووەکە، تەمەننای دەکرد ڕاز چیرۆکەکەی دەرچوبا چونکەچیرۆکێکی جوان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێی خۆشبوو کە چیرۆکەکەی براوە بووە.
دەرچونی چیرۆکەکەهاندەربوو بۆ ئەوەی هەندێك جار لەبواری منداڵیشدا بنووسێت وە تائێستاش بەردەوامە.