نزا وشیار - پێشبڕکێیی بیرکاری
(نزا وشیار صالح) ,له دایكبوو و دانیشتووی شاری 'كۆیه' یە، ته‌مه‌نی 16 ساڵه و قوتابیە له قۆناغی 10ی زانستی له ئاماده‌یی چرۆی كچان، هه‌ر له منداڵییه‌وه خواپێداوی حه‌ز و خولیایه‌ك بوو بۆ خوێندن و زانست به‌تایبه‌تی له وانه‌ی بیركاری كاتێك له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بوو،هاوكات خێزانه‌كه‌ی و مامۆستاكانی له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن هانیان ده‌دا بۆ هه‌وڵدان و زیاتر به‌ره‌وپێشچوون له وانەی بیركاری دا.
كاتێك له‌لایەن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه ئاگاداركرایه‌وه بۆ به‌شداریكردن له پێشبركێی بیركاری كه پڕۆژه‌یه‌كی ساڵانه‌ی ده‌زگای روانگه‌یه، زۆر خۆشحاڵبوو و به ده‌رفه‌تێكی زانی بۆ ده‌رخستنی تواناكانی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دوودڵبوو له هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه و ترسی هه‌بوو له‌وه‌ی كه نه‌توانێت له ئاست چاوه‌روانی ئه‌وان بێت،به‌ڵام خێزانه‌كەی و مامۆستاكانی هانیاندا بۆ به‌شداریكردن ، بۆیه بڕیاریدا به‌شداری بکات و بەڵێنی پێدان كه سه‌ركه‌وتووبێت.
له سه‌ره‌تای خۆئاماده‌كردن بۆ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به باشی نه‌یده‌زانی له چیدا بخوێنێت و چۆن خۆی ئاماده‌بكات، به‌ڵام به‌گه‌شبینییه‌وه بۆ پرۆسه‌كه‌ی ده‌ڕوانی، بۆیه خۆشبه‌ختانه توانی قۆناغی یه‌كه‌م تێپه‌رێنێت و له كۆی (169) قوتابی له سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر به پله‌ی سێیه‌م سەربکەوێت بۆ قۆناغی دووه‌م.
له قۆناغی دووه‌میشدا به‌هاوكاری مامۆستاكان زیاتر هه‌وڵیدا، و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازیشی به‌كارهێنا، بۆیه له‌م قۆناغه‌شدا به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت و به‌ره‌و قۆناغی سێیه‌م هه‌نگاوی نا.
شایانی باسه له قۆناغی سێیه‌مدا ئه‌ركی سه‌رشانی قورستربوو، چونكه ده‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی به‌توانا پیشبركێ بكات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا زیاتر باوه‌ڕی به خۆی هه‌بوو وه ئه‌و ترسه‌ی له سه‌ره‌تادا هه‌یبوو گۆڕابوو بۆ حه‌ز و خۆشه‌ویستی بۆ پرۆسه‌كه، چونكه كارمه‌ندانی ده‌زگای روانگه به شێوازێكی زۆر هاورێیانه و دروستكارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و بوونه هۆكاری زیادبوونی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی، وه هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا چه‌ندین هاوڕێی تری ناسی كه له شاره‌كانی تره‌وه به‌شداریان كردبوو.
شایانی باسه كه هه‌ردوو قۆناغی سێیه‌م و چواره‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بوو، واتا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌به‌رچاوی خێزان و مامۆستا و هاوڕێكانی و زوومی كامێرا‌كان پێشبڕكێیانكرد،له قۆناغی سێیه‌میشدا سێ قوتابی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی چواره‌م و كۆتایی بۆ پێشبڕكێكردن له‌سه‌ر نازناوی (پاڵه‌وانی بیركاری)، توانی له كۆتاییدا پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێتە دووه‌م پاڵه‌وانی بیركاری بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 ز.
ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشی کرد سوپاس و ده‌ستخۆشی خێزان و مامۆستاكانی بوو له به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنەکەی، ئه‌وه‌ش وایلێكرد شانازی بكات كه توانیویەتی به دروستی راسپارده‌كانیان جێبه‌جێ بکات، وه هه‌ر به هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌م پێشبركێیه له‌ئێستادا له جاران زیاتر باوه‌ڕی به تواناكانی هه‌یه و باشتر خۆی ده‌ناسێت،هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وایلێكرد كه بیركردنه‌وه‌ی بگۆرێت ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌شه‌ی له داهاتوودا له زانكۆ ده‌یخوێنێت و پسپۆری تێدا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له كۆتاییدا نزا زۆر سوپاسی ده‌زگای روانگه دەکات بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت له خزمه‌تكردنی لاوان.
ئامۆژگاریشی بۆ قوتابیان ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن بۆ فێربوون و سه‌ركه‌وتن، وه به خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و حه‌زه‌كانیان به بره‌ودان به تواناكانی خۆیان و پشت به خوای گه‌وره بێگومان سه‌ركه‌وتووده‌بن.