دوعا حوسام - پیشه‌نگای نێودەوڵەتی كاری روانگه فرص
پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پێشانگای كار بكه‌م، بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك بێكار بووم. زۆر هه‌وڵم دا تاكو كارم ده‌ست بكه‌وێت،چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكم كرد، به‌ڵام هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم. گه‌یشتمه ئه‌و راده‌یه‌ی كه هه‌ست به له ده‌ستدانی هیوا بكه‌م. هه‌ندێك جار كاره‌كان له‌گه‌ڵ توانی من نه‌ده‌گونجان و هه‌ندێكجاریش وا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌من هێشتا وه‌ك پێویست باش نیم بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن.
یه‌كه‌مجار كه گوێبیستی پیشانگای روانگه فرص بووم له ڕێگای هاورێیهكمهوه بوو كه پلانی چوونی بۆ پێشانگە دانابوو.ئه‌و سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵی بڕۆم، بۆیه بڕیارمدا له‌گه‌ڵی بڕۆمه پیشانگاكه و هه‌وڵێك بده‌م كه تا ئیستا نه‌مكردوه. من ته‌نیا ١٥ CVخۆمم چاپكردبوو نه‌مزانی كه٣٥ كۆمپانیا‌و ڕێكخراو به‌شداری پێشانگاكه ده‌كه‌ن.له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و نیوه‌ی بێكاریمدا،له ژێر فشارێكی زۆر بووم.هه‌وڵم ده‌دا رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون وگه‌یشتن به دونیای كاردا بدۆزمه‌وه.ده‌مزانی كه ده‌بێ ته‌واوی هه‌وڵی خۆم بده‌م له‌وكاته‌ی كه له پێشانگاكه‌دا بووم، بۆیه هه‌ندێك كاتم ته‌رخان كرد تاكو له‌گەڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان قسه بكه‌م.به تێپه‌ربوونی كات گه‌یشتمه شوێنی بانكی البركة.سه‌یرم كرد هه‌موو CVییه‌كانی خۆمم دابه‌شكردوه هیچم لانه‌ماوه.بانكی البركة بزنس كارتی خۆیان داپێم و هه‌لی ئه‌وه‌یان پێبه‌خشیم كه CV یەكه‌م له رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه بۆیان بنێرم.به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای پێشكهشكردنهكهم،بانكی البركة بۆ چاوپێكه‌وتن بانگهێشتیان كردم،به‌هۆی زانینی زمان و كارامه‌یی بیرکاری، زۆری نه‌خه‌یاند كه به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و ئاگاداریان كردمه‌وه كه من له‌لایان دامه‌زراوم.زۆرچاوهرێم كرد تاكو كارێكم ده‌ست بكه‌وێت،ئه‌و كاته‌ی كه په‌یوه‌ندیان پێوه كردم، به‌ته‌واوی په‌رێشان و ببێدهنگبووم، هه‌ربۆیه دووباره په‌یوه‌ندیان پێوه كردمه‌وه بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه من له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دامه‌زراوم.سه‌ره‌تا وه‌ك كارمه‌ندی بانك ده‌ستم به كار كرد دوای حەوت مانگ، به‌رز كرامه‌وه بۆ به‌شی خزمه‌ت گوزاری كڕیاران.له‌رێگه‌ی كاره‌وه، له زۆر لایه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌زموونی كار‌و ڕه‌وشتی كار سوودمه‌ند بووم.ده‌مه‌وێ ئامۆژگاری كارخوازان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵدابن و كۆڵنه‌ده‌ن.ئه‌گه‌ر له هه‌وڵدان رابووهستی،ئه‌وه ئه‌و هاندانه له ده‌ست ده‌ده‌ی كه له بۆ ژیانت پێویسته.من توانیم كارێك بدۆزمه‌وه:تۆش ده‌توانی ببی به یه‌كێكی تر.