مصطفی هۆشیار - پیشه‌نگای نێودەوڵەتی كاری روانگه‌ فرص

من هه‌میشه‌ خولیای دیزاینكردنم هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت گرافیك دیزاین و هیوام ده‌خواست رۆژێك بتوانم كارێك له‌و بواره‌دا بدۆزمه‌وه‌. ده‌ستم كرد به‌ گه‌ران به‌ شوێن هه‌لی كاردا و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ چه‌ندین ماڵپه‌ری جیاجیام تاقی كرده‌وه‌، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رم نه‌بوو. له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه گوێبیستی ناوی روانگه‌ فرص بووم وCV خۆم له‌وێدا تۆمار كرد و ده‌ستمكرد به‌ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی كار .هه‌روه‌ها گوێبیستی پیشانگای روانگه‌ فرصی ساڵی ٢٠١٦ بووم ،بەشداریم تێدا كرد و توانیم به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ CV كه‌م بگه‌یەنمه‌ ده‌ست چه‌ندین كۆمپانیا و ڕێكخراوی ناوخۆیی و جیهانی .


بینیم كه‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ده‌رمان كه‌ له‌ پۆرتاڵی فرصدا تۆماركرابوو به‌ شوێن نه‌خشه‌ڕێژێكی گرافیدا ده‌گه‌رێن(گرافیك دیزاینه‌ر). منیش به‌ په‌له‌ داواكاریم بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و كاره‌ پێشكه‌ش كرد.دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن كۆمپانیای Novellaوه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا وداوای ئاماده‌بوونیان لێكردم به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن تاوه‌كو‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئه‌و كاره‌ وه‌ربگرم. لە كۆتاییدا، له‌ كۆی ئه‌و هه‌شت كاندیده‌ی هه‌بوون بۆ ئه‌و شوێنه‌، من هه‌ڵبژێردرام و ئه‌م كاره‌م پێ به‌خشرا كه‌ هه‌میشه‌ خوازیاری بووم .


ئێستا به‌ نیوه‌ ده‌وام گرافیك دیزاینه‌رم له‌ كۆمپانیای Novellaو ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م پێ ده‌دات كه‌ بخوێنم وله‌ هه‌مان كاتیشدا كاره‌كم ئه‌نجام بده‌م. له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ پیشانگای روانگه‌ فرص ٢٠١٦ ژیانی منی گۆریوه‌ پێشنیاز ده‌كه‌م  گشت لاوان سه‌ردانی پۆرتاڵی فرص بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ گه‌رانه‌ و به‌ یه‌كسانی بتوانن به‌ شوێن كاردا بگه‌رێن .