خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٢
بەروار
2022/03/08
بار
تەواو بووە
خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٢
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک)زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک)زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ڕێکدەخرێت، خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.
بوارەکانی پێشبڕکێ بۆ خەڵاتەکانی روانگە:
· کورتە چیڕۆک (زمانی کوردی)
· کورتە چیڕۆک (زمانی عەرەبی)
· کورتە فیلم
· فۆتۆگرافیی
· تاکژەنی میوزیک
· داهێنانی زانستی
· هونەری ریسایکلین
· وێنەکێشان
· دەستپێشخەری کار
· هۆنراوە (زمانی کوردی)
· هۆنراوە (زمانی عەرەبی)
· پڕۆگرامسازی
كات و بەروارەکان:
· ٧/٣/٢٠٢٢ ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە
· ٧/٣/٢٠٢٢ تاکو ٢٥/٧/٢٠٢٢ ماوەی پێشکەشکردنی بەرهەم لەلایەن لاوانەوە.
· ١٥/٨/٢٠٢٢ تاکو ١/١٠/٢٠٢٢ ماوەی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و راگەیاندنی ئەنجامەکان.
· لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا رێوڕەسمی ئاهەنگی کۆتایی و راگەیاندنی براوەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بوارەکان رێکدەخرێت.
براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی 2022
پەیوەندی:
· ژمارەی تەلەفۆن: ٠٧٥٠٨١٢٢٢٢٩