پاڵپشتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر
بەروار
2021/08/17
بار
تەواو بووە
پاڵپشتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر
پرۆژەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدان کۆمەکی دارایی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و لەلایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و پلانی ستراتیژی داڕێژراوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف ئەنجام دراوە لە ژێر ناونیشانی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر (GESP) 2019-2022.
پڕۆژەکە بە ئامانجی دابینکردنی پلانێکی پەروەردەیی جۆری لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدەدرێت. بە شێوەیەك کە پلانەکە بگونجێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەسەندنی ستراتیژی 4 (SDG 4) کە بریتییە لە: دڵنیابوون لە پەروەردەی کوالیتی گشتگیر و یەکسان و بەرزکردنەوەی دەرفەتی فێربوونی درێژخایەن بۆ هەمووان.
رێکەوتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە: 17ی ئابی 2021
رێکەوتی کۆتایی پرۆژەکە: 1ی تەمووزی 2022