هەڵمەتی پاراستنی ئاو لە رێگەی وێنەکێشان

بەروار

2021/08/15

بار

تەواو بووە

هەڵمەتی پاراستنی ئاو لە رێگەی وێنەکێشان

دەزگای روانگە هەڵمەتی پاراستنی ئاو جێبەجێ دەکات بەئامانجی پشتگیریکردن لە داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵمەتی نیشتیمانی پاراستنی ئاو لە رێگەی نەخشاندنی تابلۆی پەیوەست بە بڵاوکردنەوەی پەیامی هۆشیاری سەبارەت بە پاراستنی ئاو و پاراستنی ژینگە و ریسایکڵین لەسەر دیواری پەرلەمانی کوردستان. پاراستنی ئاو ئاماژە بە پلانی کارای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گشتی ئاو و ریسایکلینی پاشەڕۆ و دووبارە بەکارهێنانەوەی دەکات بۆ مەبەستی جۆراوجۆر، وەک پیشەسازی، ئاودێری کشتوکاڵی و رێکخستنی ژینگەیی.

 

ئامانجەکانی پڕۆژەکە بریتین لە:

- دروستکردنی هونەرێك کە لە رێگەیەوە بینەر لە کێشە، کەلتوور، سروشتە ژینگەییەکان ئاگادار بکرێتەوە.

- دووبارە وێناکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ سروشت و خستنەڕووی رێگاکانی ریسایکڵین.

-هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە سەرچاوەکانی ئاو، بەکارهێنانی ئاو، و گرنگی پاراستنی ئاو.


نۆ لە براوەکانی بەشی وێنەکێشانی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە لە ساڵانی (٢٠١٤ - ٢٠٢٠) لە پڕۆژەکە بەشداری دەکەن و کۆمەکی  دارایی وەردەگرن بۆ وێنەکێشانی دیواری پەرلەمانی کوردستان. کۆی درێژی دیوارەکە (٣٢٤مەترە)، کە دابەش دەکرێت بۆ سێ بەش، هەر براوەیەك دیزاینێك بۆ  دیوارەکە پێشکەش دەکات لەسەر بابەتی پاراستنی ئاو و پاراستنی ژینگە. دواتر وێنەکان لەسەر دیواری پەرلەمان دەکێشرێن. تابلۆکان سێ بابەتی جیاواز لەخۆ دەگرن (پاراستنی ئاو ٤٥٪، ریسایکڵین ١٥٪، پاراستنی ژینگە ٣٥٪) هەروەها ٥٪ی دیکەی رووبەری دیوارەکە بە تابلۆی شوێنەوارە دیارەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنەخشێندرێت.

 


ماوەی پڕۆژە: ١٥ی ئابی ٢٠٢١ – ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

بودجە: ٨,٨٩٠ دۆلار