ملیۆنێك داربەڕوو
بەروار
2021/07/06
بار
بەردەوامە
ملیۆنێك داربەڕوو
پڕۆژەی ملیۆنێك داربەڕوو هەوڵێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادکردنی دارستانی سروشتی و ناوشار لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکە لە لایەن رێکخراوی هەسار و دەزگای روانگە ئەنجامدردرێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەناوچوونی دارستانەکان لە ئاستێکی زۆر مەترسیدار دایە بەهۆی چەندین هۆکاری جۆراوجۆرەوە، بۆیە زیادکردنەوە و بنیاتنانەوەی دارستانەکان پێویستییەکی ناوچەکەمانە، جگە لەوەش، چاندنی ژمارەیەکی زۆری داری خۆماڵی بە شێوازێکی دروست بە یەکێك لە هەوڵە سەرکەوتووەکان دادەندرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
ئامانجی پڕۆژەکە
-
هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای لە هەرێمی کوردستان.
- هاندانی کولتووری دارچاندن لەناو کۆمەڵگەی کوردستان.
- دووبارە سەوزکردنەوەی دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان.
بۆچی داری بەڕوومان هەڵبژارد؟
داری بەڕوو گونجاوە لەگەڵ ژینگەی کوردستان، بیرۆکەکە تەنها چاندنی بەڕوو نییە، بەڵکو زیندووکردنەوەی ئەو ئیکۆسیستەمەیە کە لەپاڵ داربەڕوودا بوونی هەیە، داری بەڕوو ماڵی چەندەها زیندەوەر و باڵندەیە. جگە لەوەی کە تەبایە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی کوردستان ، دارێکی خۆڕاگر و دێمی و بەهێزە. بەرگەی گەرمای هاوین دەگرێت.
پلانی چاندنی دارەکان:
· ساڵی ٢٠٢٠: وەک تاقیکردنەوە ٢ هەزار دار چاندرا
· ساڵی ٢٠٢١: ٨٠ هەزار دار
· ساڵی ٢٠٢٢: ٢٠٠ هەزار دار
· ساڵی ٢٠٢٣: ٣٠٠ هەزار دار
· ساڵی ٢٠٢٤: ٤٢٠ هەزار دار
· لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ کۆی گشتی ١ ملیۆن د ار بەڕوو دەچێندرێت. جیا لەودارانەی وەک تاقیکردنەوە چێندران.