پرۆگرامی سەرکردایەتی روانگە

بەروار

2021/07/22

بار

تەواو بووە

پەیوەندیمان پێوە بکە

07502580222

پرۆگرامی سەرکردایەتی روانگە

پرۆگرامی سەرکردایەتی روانگە بەرنامەیەکی درێژخایەنی وەرچەرخانی لاوانە لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی زانکۆی کورستان - هەولێر ئەنجام دەدرێت بۆ بەهێزکردنی تواناسازی لاوانی چالاک بۆ بوون بە گۆڕانساز و سەرکردەو پەرەپێدەری گەشەی بەردەوام و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی . پرۆگرامەکە تواناکانی 25 لاو بەرز دەکاتەوە بۆ گەشەپێدانی داهێنانیان و بەهێزکردنی سەرکردایەتییان و بەدەستهێنانی کارامەیی بەڕێوەبردن بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی ئایندە و یارمەتیان بدات لە دۆزینەوەی بیرۆکەکانیان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق . دیدگایی پڕۆژەکە ئەوەیە کە لاوان لەڕێگەی دوو مانگ بەرنامەی ڕاهێنانی چڕ و پڕی توانا و چالاکییەوە لێهاتووییەکانیان بدۆزنەوە. لاوان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە کار لەسەر خۆیان بکەن بۆ ئەوەی توانای سەرکردایەتی خۆیان پەرە پێبدەن و هەلی فێربوون و گەشە و پەیوەندی دروست کردنیان هەبێت . ئەم بەرنامەیە سەرکردەو لاوە پرۆفیشناڵەکان کۆدەکاتەوە بۆ دروستکردنی تۆڕێک لەنێوانیاندا لەتەواوی ناوچەکەدا .


لە ماوەی دوو مانگی بەرنامەکەدا ، بەشداربووانی هەڵبژێردراو لە هەر مانگێکدا لە دوو ڕاهێنانی پرۆفێشناڵدا بەشداری دەکەن . بابەتەکانی ڕاهێنان لە ڕێگەی چالاکی کارلێککەر و لێکۆڵینەوە و وانەی ئەکادیمی پێشکەشدەکرێ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر و پراکتیکی بەشداری تێدا بکەن دوای هەر ڕاهێنانێک سێ هەفتەیان دەبێت بۆ ئەنجامدان و تەواوکردنی کاری گروپ و وەرگرتنی وانەی ئۆنلاین.

 لەمەراسیمی کۆتاییشدا گروپەکان پڕۆژەکانیان بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندن دەخەنە ڕوو و هەلی بردنەوەی پاڵپشتی داراییان دەبێت بۆ جێبەجێکردنی سێ باشترین بیرۆکەی پڕۆژە.


مەرجەکانی بەشداریکردن:

دەبێت بەشداربووان لە نێوان تەمەنی ٢٠ بۆ ٢٨ ساڵی بن.

پێویستە خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆم یان بەکالۆریۆس بێت.

پێویستە دۆخی کار کردنی لە ئێستادا گۆنجاو بێت بۆ ئەوەی بەژدار بێت لە تەواوی پرۆگرامەکە کە بۆ ماوەی ٢  مانگ، گۆنجاوترە بۆ تازە دەرچووەکان و ئەوانەی بەدوای کار دەگەڕێن.

کارامەییەکانی کۆمەڵایەتیەکانی بەهێزبێت و لە پەیوەندی دروستکردندا لێهاتوو بێت، سەرکردایەتی، توانای کارکردنی لەگەڵ تیم هەبێت و خود-هاندەر بێت و خولیای فێربوونی بەردەوامی هەبێت.

خواستی دیزاینکردن، پلاندانان، و ئەنجامدانی پرۆژە خۆبەخشییەکانی هەبێت لە کۆمەڵگەدا.

توانی زمان: زمانی کوردی پێویستە و زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی باشترە بزانێت.

پێویستە بەشداربووان فورمی داواکاری پڕبکەنەوە و بەپێیی ئەو داواکارییانەی کە هەیە.

دوا لیستی داواکارەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە توانا و بەهرەی داهێنانی بەشداربووان.


پلانی چالاکییەکان:

ڕاگەیاندنی پێشکەشکردن : ٢٠ تەمووز - ١٠ ئاب ٢٠٢١

هەڵبژاردنی بەشداربووان و چاوپێکەوتن: ١٥ ئاب  – ٢٢ ئاب ٢٠٢١

بانگهێشتی کۆتایی بۆ بەشداربوان : ٢٥ ئاب ٢٠٢١

یەکەم خولی ڕاهێنان : ١٢-١٦  ئەیلول ٢٠٢١

سێ خولی وانەی ئۆنڵاین: ٢١ئەیلول ، ٢٨ ئەیلول ، ٥ی تشرینی یەکەم

راهێنانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە:١٧ - ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

کاری تیم بە ئۆنلاین: ٢٢ تشرینی یەکەم - ٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١

ڕێوڕەسمی کۆتایی: ٨- ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١

 پڕۆژەی خۆبەخشی : ١٥ی تشرینی یەکەم - ١٥ی تشرینی دووەم٢٠٢١  


ژمارەی سوودمەندبووان: ٢٦ لاو

هاوبەشی پڕۆژە: زانکۆی کوردستان - هەولێر