راهێنانی چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکە ساڵی لە هەڵەبجە

بەروار

2021/04/18

بار

تەواو بووە

راهێنانی چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکە ساڵی لە هەڵەبجە

دەزگای روانگە راهێنانێکی ٥ رۆژی سەبارەت بە وشکە ساڵی بۆ ١٥ جوتیاری سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دا. بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وشکەساڵی. راهێنانەکە بابەتەکانی ( پێشەکی سەبارەت بە کشتوکاڵ ، شکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی، سیستەمی ئاودێری مۆدێرن و پاراستنی ئاو ، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کاتی وشکەساڵی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی، ستراتیژیەکانی پەین کردن لە کەش و هەوای وشك) لەخۆ دەگرت.

 

 

ئامانجی سەرەکی راهێنانەکە بەهێزکردنی توانای بەشداربووانە بۆ فێربوونی چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی لەسەر بەرهەمەکانیان لەرێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و کارامەییەکانیان دەربارەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی . ١٥ کەس بەشداریان لە راهێنانە ٥ رۆژیەکە کرد ( ١١ کوڕ، ٤ کچ ) .