پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازی

بەروار

2020/12/06

بار

تەواو بووە

پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازی

ئه م به رنامەیه بۆ هاندانی گەنجانه بۆ ده ستپێکردنی بزنسی خۆیان له قەزای کۆیە. پڕۆژەکە هاوکاری دارایی پێشکەش بەگەنجان دەکات بۆ گەشەپێدانی بیرۆکەی کارسازی لە کۆیە. ڕاهێنانی کارسازی پێشکەشی 60 بەشداربوو دەکرێت بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانیان بدەن و لە کۆتایی پرۆژەکەدا 20 بەشداربوو کۆمەکی دارایی وەردەگرن بۆ جێبەجێ کردنی بیرۆکەکانیان.  

 

پرۆژەکە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشى لەگەڵ دەزگای روانگە و زانکۆی کۆیە و پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

 

 

 جێبەجێکردن

  • قۆناغی یەکەم : دیاریکردنی راهێنەرانی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازی
  • قۆناغی دووەم: راهێنانی راهێنەرانی  پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازی
  • قۆناغی سێیەم : نووسینی پلانی کاری تاکەکەسی
  •  قۆناغی چوارەم : پێشبرکێی پلانی کار
  • قۆناغی پێنجەم : پێشکەشکرنی کۆمەکی دارایی
  •  قۆناغی شەشەم : راوێژکاریکردنی پرۆژە بچووکە تازە درووستبووەکان