پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠٢٠ ئۆنلاین

بەروار

2020/11/03

بار

تەواو بووە

پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠٢٠ ئۆنلاین

 


روانگە فرص پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و  پلاتفۆڕمێكه  كه له سەرتاسەری عێڕاق كاردەكات و سەرچاوه و دەرفەت و دەستپێشخەرییە جیاوازەکان بۆ هەمووان كۆدەكاتەوه، بەتایبەتی گەنجان و دەرچوانی زانكۆ، ئەوانەی پەرۆشی فێربوون و كاركردن و بەرەو پێشچوونن بەڵام نازانن له كوێوه دەستپێبكەن. 

 

له عێڕاق، پڕۆژەی فرص له ساڵی ٢٠١٣ ەوه دەستی پێكرد، لایەنی دارایی لە لایەن USAIDەوه بوو و لە لەیەن FHI360 بەڕێوەدەچوو، تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٥. له دەستپێكی كانونی دووەمی ٢٠١٦ ەوه پڕۆژەی فرص لەلایەن دەزگای روانگەوه بەڕێوەدەبرێ و لە لایەن Silatech و Microsoft وه لایەنی دارایی بۆ دابین دەكرێت. لەو كاتەوه ناونرا روانگه فرص. لە نیسانی ٢٠١٩ەوە پڕۆژەکە ل لایەن BMZ * لا یەنی دارایی بۆ دابین دەکرێت و لە لایەن GIZ و دەزگای روانگەوە بەرێوەدەبرێ.  

پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠٢٠– ئۆنڵاین دەرفەتێکی نایابە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی نێوان خاوەن کار و ئەو لایەنانەی بەدوای کارمەند دەگەڕێن لە هەردوو کەرتی تایبەت و حکوومیدا هەروەها لە ڕێکخراوە خێرخوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن لە ژێر یەک چەتردا کۆ ببنەوە و پەیوەندی بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.   

 

  لە ماوەی ٣ رۆژی پیشانگەکە ١١٠ رێکخراو و کۆمپانیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداربوون، ٥٣٨٨ هەلی کار بۆ کارخوازان لە لایەن کۆمپانیاکان بڵاوکرایەوە، ٣٥٧ دەرفەتی مەشقی کار بۆ لاوان رەخسێندرا، ٦ راهێنان ئەنجامدرا، ٧٤٣١ کەس لە راهێنان بەشداربوون، ٣ پانێڵ وەکو بەشێک لە کۆڕبەندی روانگە بەڕێوەچوو، ٢٥٨٨٣ کەس لە پلاتفۆڕمەکە خۆیان تۆمارکرد. ٢١,٧١ سیڤی پێشکەش کرا ،پلاتفۆرمەکە ٣٠١,٧٥٧ جار سەردانکرا.      

 

هەروەها لەلایەن ٣١ کۆمپانیا سپۆنسەرکرا، کە پریتین لە سپۆنسەری ئەڵماس ( گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، کۆرەك تیلیکۆم)، سپۆنسەری پلاتینیۆم (هێمن گروپ، هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر، کوردنەفت، فاست لینك)، سپۆنسەری زێڕین ( کۆمپانیای ئەلحەیات پێپسی، ئێم ئار ئێف، ئەی دی میدیا، رەسەن گروپ، دارین گروپ)، سپۆنسەری زیوی (الجزائری، ڤانە، نوسینگەی ئەندازیاری راوێژکاری ئاسا، جی ئی جی رێکلام، کۆمپانیای ئاڤێستا، ئەندازیاری رەنگ، فۆکس ڤیو، گروپی هەڵەبجە)، هاوبەشی میدیایی ( تۆڕی میدیایی رووداو، کەناڵی کوردستان 24)، سپۆنسەری میدیایی ( نێت تیڤی، کوردستان تیڤی، زاگرۆس، وار تیڤی، دهۆك تیڤی، گروپی کەناڵەکانی فاڵکۆن، هەڵەبجە تیڤی، میکس ئێف ئێم، ئێم رادیۆ، بزنس مەگەزین)