پڕۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٠

پڕۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٠

کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین و چاپ کران بە تیراژی ٨٠٠٠  (هەر کتێبێك ٢٠٠٠ دانەی لێ چاپکرا) بەشێوازی رەنگاورەنگ.  بابەتی کتێبەکان بۆ پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی بابەتی (هاندانی لاوان بۆ بوونیادنانی داهاتوویان،کێشەکانی لاوان: هۆکار و چارەسەرەکان) بوون.  


 براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بریتین لە:

  •  گورگەشین - (نوسینی کامەران خۆشناو)،
  • هێشتا کەسێك چاوەڕێمە! – (نوسینی نەریمان کاکەسور)،
  • گرفتەکانی گەنج لە کۆمەڵگەی کوردیدا - هۆکار و چارەسەر – (نووسینی عمران مه‌زهه‌ر)،
  • ئەزموونێك لەپێناو بیرکردنەوەیەکی دروستدا  - (نوسینی ئالان قەرەداغی).