پێشبرکێی بیرکاری 2020
بەروار
2020/02/21
بار
تەواو بووە
پێشبرکێی بیرکاری 2020
پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان سازدەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.
قۆناغەکانی پشبڕکێ:
براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٠:
براوەی یەکەم و پاڵهوانی بیرکاری: بلال مسلم محمد – ئامادەیی کوردستان
براوەی دووەم: رێکار هیوا احمد – ئامادەیی کۆلێژی هاوبەشی هەڵەبجەی کوران
براوەی سێیەم: سیزار رێبوار عبدالغفار – ئامادەیی ئاکرێ