روانگه فرص
بەروار
2017/02/14
بار
بەردەوامە
روانگه فرص
پڕۆژەی روانگە فرص
لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا جەندان رێکخراو و کۆمەڵە هەن بۆ ئەوەی یارمەتی لاوانی کارخواز بدەن بۆ لکاندن و بەیەکەوەگەیاندنان بە خاوەنکارەکان، بەڵام هێشتا لاوانێکی زۆر هەن هەست بە تەنهایی دەکەن و نازانن لە کوێوە بە دوای کاردا بگەڕێن یاخود گەشە بە تواناکانیان بدەن. هەندێکیان پشت بە خێزانەکانیان یان هاورێکانیان دەبەستن و رێنمایی لەوانەوە وەردەگرن و نازانن لە جیهانی پەروەردەوە چۆن بپەرنەوە بۆ جیهانی کار.
پڕۆژەی فرص لە نیسانی ٢٠١٢ هاتۆتە دامەزراندن، وەك یەکەمین پۆرتاڵی کاربەدەستهێنان بۆ بەیەکگەیاندنی سەرچاوە جیاوازەکانی گەڕان بە دوای کار و دۆزینەوەی دەستی کار، دەرفەتی گونجاو بۆ لاوان و گەنجان بە تایبەت ئەوانەی ئارەزووی فێربوون و بەرەو پێشەوەچوون و کارکردن دەکەن یان ئەوانەی کە نازانن لە کوێوە دەستپێبکەن.
ئامانجی پڕۆژەی فرص بەیەکەوەگەیاندنی کارخواز و خاوەنکارە بە تایبەتی لە کەرتی تایبەتدا و سەکۆیەك دەبێت بۆ ڕاهێنانی بەردەوام بۆ فێربوون و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان، ئەمیش بە ڕێگەی چەندین خۆلی راهێنانی راستەوخۆ لە رێگەی ئینتەرنێتدا و بەدەستهێنانی گەواهینامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە خولەکان.
کاردانەوەی پرۆژەی فرص زۆرباش و کاریگەر بووە لە ووڵاتەکانی وەك قەتەر، لوبنان، مەغریب، خۆرهەڵاتی نەوەڕاست و باکوری ئەفریقیا.
پرۆژەی فرص لەلایەن رێکخراوی (USAID) بودجە و خەرجی بۆ تەرخانکراوە و بە فەرمی لە ساڵی ٢٠١٣ لە عێراق دەستی بەکارەکانی کردوە و لەلایەن FHI 360 تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ سەرپەڕشتیکراوە. بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ تا کۆتایی هەمان ساڵ لەلایەن دەزگای روانگەوە سەرپەڕشتی کرا لە سەرتانسەری عێراقدا بە ناونیشانی روانگە فرص.
دوابەدوای ئەم سەرکەوتنە گرنگەی پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٦ کە بووە مایەی سوودمەندبوونی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەنج و ١،٤٦٠کارخواز توانیان هەلی کاری شایستەیان دەستبکەوێت. هەر بۆیە رێکخراوی سیلەتێک، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی چەند هاوبەشێک خەرجی ئەم پڕۆژەیەیان بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەئەستۆ گرتوە تاوەکو ببێتە مایەی سوودمەندبوونی ژمارەیەکی زیاتر لە کارخوازان و گەنجان. هاوکات لەگەڵ بەیەک گەیاندنی کارخواز و خاوەن کار دەزگای روانگە چەندین خول و راهێنانی جۆراوجۆر لە چەند زانکۆیەکی دەستنیشانکراو لە هەموو عێراقدا بەئەنجام دەگەیەنێت. خول و راهێنانەکانیش لەلایەن دەزگای روانگە بە شێوەیەکی راستەوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت لەگەڵ هەبوونی چەند رێکخراوێکی پسپۆڕی دیکەش وەک هاوبەش لە پرۆژەکەدا.
لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ەوە، پرۆژەی روانگە فرص لەلایەن وەزارەتی دارایی و گەشەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا (بی ئێم ز) کۆمەکی دارایی کرا، لە ڕێگەی هاوکاری نێوان Gesellschaft fur International Zusammenarbeit (GIZ) GmbH و دەزگای روانگە جێبەجێکرا تاوەکو کانوونی یەکەمی 2020
تا کانونی یەکەمی ٢٠٢١ پڕۆژەی روانگە فرص بە هاوبەشی silatech لەگەڵ دەزگای روانگە کۆمەکی دارایی کراوە و لەلایەن دەزگای روانگە جێبەجێکرا.
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا پرۆژەی روانگە فرص لەلایەن خودی دەزگای روانگە وە دابین دەکرێت و بەردەوامە لە بەیەکگەیاندنی کارخوازان بە خاوە کاران لەسەرانسەری عێراقدا لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە لە ساڵی٢٠١٦ەوە، پرۆژەی روانگە فرص بە گشتی ٧٢هەزار و ١٦٢کەس لە سەرتاسەری عێراقدا سوودمەند بوون.