بەهێزکردنی لاوان: پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر

بەروار

2023/01/01

بار

بەردەوامە

بەهێزکردنی لاوان: پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر


هاوکاری  دارایی پڕۆژەکە: پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری کۆمەکی دارایی دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت لە لایەن رێکخراوی 

(GIZ) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای روانگە. 

 

تێڕوانینێکی گشتی و ئامانجی پڕۆژەکە:

ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی لێهاتوویی و زانیاری لاوانە کە پێویستن بۆ خۆشگوزەرانی لە بازاڕی کاردا، برەودان بە سەقامگیری ئابووری، و پەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و ئاوەدانتر، بەهێزکردنی لاوان لەڕێگای هاندانی کەسە پێشەنگەکان دەبێت بۆ دەستپێکردن یان باشترکردنی کارەکانیان و دابینکردنی یارمەتی بۆ ئەم مەبەستە، جگە لەوەش، بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی و دامەزراندنی لاوان و دابینکردنی پرۆگرامی مەشقکردن بۆیان بۆ ماوەی شەش مانگ، لە هەمان کاتدا بەشداریپێکردنی لاوان لە ڕێگای پرۆگرامی کاش بەرامبەر کار لە چاڵاکییە ژینگەییەکان.

 

ماوەی پڕۆژەکە:

(١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ – ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)

 

چالاکییەکانی پڕۆژەکە:

1.     چاندنی نەمام و برەودان بەردەوامیی ژینگەیی

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا 20،00 نەمام لە کسنەزان، دلۆپە لە پارێزگای هەولێر لە ڕێگای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی Groasis waterboxx دەچێندرێت، جێبەجێکردنی ئەم چالاکییە لە ڕێگای کاش بەرامبەر بە کار دەبێت بە بەشداریکردنی 155 لاوی لێهاتوو و ناشارەزا و 5 ڕاوێژکاری ئافرەت بۆ سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکە.

2.     پرۆگرامی ڕاهێنان و مەشقی تەکنیکی پیشەیی و پەروەردەیی

لە ڕێگای ئەم چالاکییەوە ٢٠٠ لاو هەلی بەشداریکردنیان دەبێت لە خولی ڕاهێنانی پیشەیی، بەدەستهێنان یان باشترکردنی تواناکانیان لە شەش بواری جیاوازدا کە بریتین لە (وزەی خۆر، خواردن، دورمان، ئارایشتگا و جوانکاری، CNC، بەبازاڕکردن و فرۆشتن ) بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ، پاش تەواوکردنی خولەکانی ڕاهێنان بە سەرکەوتووی، بەشداربووان هەلی بەشداریکردنیان دەبێت لە پرۆگرامی مەشقکردن بۆ ماوەی شەش مانگ لە کەرتی تایبەتدا.

3.     پرۆگرامی خوولی ڕاهێنانی دامەزراندن و ئامادەیی کار

50 لاوی تازە دەرچوو بەشداری پێدەکرێن لە خولی ڕاهێنانی دامەزراندن و ئامادەیی کار وەتێیدا فێری چەند بابەتێک دەبن وەک (نووسینی سیڤی، چاوپێکەوتن، بەڕێوەبردنی کات، چارەسەرکردنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، دوای ئەوە بەشداریان پێدەکرێت لە پرۆگرامی مەشقکردن بۆ ماوەی شەش مانگ لە کەرتی تایبەتدا.

4.     خوولی راهێنانی کار و دابینکردنی کۆمەکی دارایی

لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا ١٥٠ بەشداربوو خولی ڕاهێنانی کار وەردەگرن بۆ دەستپێکردن یان باشترکردنی کارەکانیان، دوای تەواوکردنی خولەکانی ڕاهێنان بە سەرکەوتوویی، ١٣٠ لاو کۆمەکی دارایی دەکرێن وەک پاڵپشتییەک بۆ دەستپێکردن یان باشترکردنی کارەکانیان.

 

پێوەرەکانی هەڵبژاردن:

-  تەمەن: 18 – 35 ساڵ

-  ڕەگەز: 50% نێر - 50% مێ – 10٪ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

-  شوێن: هەولێر: سۆران و کۆیە، دهۆک: زاخۆ و ئامێدی، سلێمانی: هەڵەبجە و گەڕەکی کانیبا

 - گرووپی بە ئامنجکراو

•        دانیشتووانی ناوخۆیی: 50٪

•        ئاوارە: 30٪

•        پەنابەر: 20%

 

کات  و ڕێکەوتەکان

پرۆگرامی ڕاهێنان و مەشقی تەکنیکی پیشەیی و پەروەردەیی

14ی شوباتی 2024 (ڕاگەیاندن)

٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردن)

ڕاهێنان: لە مانگی ئازار – ئایاری ٢٠٢٤

مەشقکردن: ئایار - تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

 

چاندنی نەمام:

27ی شوباتی 2024 (ڕاگەیاندن)

٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردن)

  ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ - ئایاری ٢٠٢٤

 

خوولی راهێنانی کار و دابینکردنی کۆمەکی دارایی

1ی نیسانی 2024 (ڕاگەیاندن)

٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردن)

ڕاهێنان: نیسان – ئایاری ٢٠٢٤

دابینکردنی یارمەتییەکان: حوزەیران – ئەیلوولی ٢٠٢٤

 

بۆ زانیاری زیاتر

ڕێکخەری پرۆژە:

 Aeshah.mohammed@rwanga.org

بەرپرسی پڕۆژە:

 0750 106 0222

Baraa.Zamo@rwanga.org

یارمەتیدەری پڕۆژە

 0750 268 0222

Karolin.sarok@rwanga.org