پەیامی جگەرگۆشەکان 2024
بەروار
2024/02/20
بار
بەردەوامە
پەیامی جگەرگۆشەکان 2024
پەیامی جگەرگۆشەکان پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و پێشبڕکێیەکی وێنەکێشان لە نێوان قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی دروست دەکات بۆ ئەوەی گوزارشت لە بیرۆکە و پەیامی خۆیان بکەن لە رێگەی نەخشاندنی تابلۆ سەبارەت بە (چۆن خۆت دەبینی لە ساڵی 2045).
دواتر لێژنەیەکی شارەزای هونەری باشترین تابلۆ/وێنە دەستنیشان دەکەن . لە کۆتایی پڕۆژەکە، تابلۆ دەستنیشانکراوەکان بە شوێنێکی دیاریکراوی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی قوتابییەکان و قوتابخانەکانیان هەڵدەواسرێن. پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدەدرێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
· پێویستە قوتابی لە نێوان قۆناغەکانی 1 تا 6ی بنەڕەتی بخوێنێت.
· دەبێت پەڕەی A3 بەکار بێت بۆ وێنەکێشان.
· پێویستە تابلۆ/وێنەکان رەنگاو رەنگ بن.
· هەر قوتابییەك دەبێت تەنها بە یەك تابلۆ/وێنە بەشداربێت.
· تابلۆکە/وێنەکە دەبێت لەچوارچێوەی بابەتی' چۆن خۆت دەبینی لە ساڵی 2045 .
. کۆتا وادەی پێشکەش کردن 20/05/2024
چۆنیەتی بەشداریکردن:
پێشکەشکردنی بەرهەمەکان بۆ پرۆژەکە لەڕێگەی فۆڕمی بەشداریکردن
https://forms.gle/GQMh4XpZJb8R7czp6
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەی خوارەوە بکە:
07502870222