بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام: پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق ٢٠٢٣-٢٠٢٦

بەروار

2023/08/02

بار

بەردەوامە

بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام: پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق ٢٠٢٣-٢٠٢٦

دەستپێشخەرییەکی هاوبەشە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لەلایەن دەزگای ڕوانگە بۆ گەشەپێدان جێبەجێ دەکرێت بۆ ماوەی ٣٦ مانگ کە لە 1ی ئابی 2023 تا 31ی تەمموزی 2026 دەخایەنێت، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە ئەوەیە کە ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەو کەسانەی کە عێراقیک و گەڕاون لە هەندەران ، ئاسانکاری بۆ یەکگرتنەوەی بەردەوام و درێژخایەنیان لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیاندا بکات.

چاڵاکییەکانی پڕۆژە:

·   بنیاتنانی توانا: بەهێزکردنی تواناکانی دەزگا حکومییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دامەزراوە سەرەکییەکان کە بەشدارن لە پرۆسەی یەکگرتنەوە.

·   دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان: باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان لەلایەن گەڕاوەکانەوە پشتگیری لە پەرەپێدانی هەلی کار و بازرگانی بەردەوام و فراوانکردنی ئابووری ناوچەیی دەکات.

·   خزمەتگوزاری پشتگیری بازرگانی: یارمەتیدانی خاوەن کارە گەڕاوەکان لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان، تێگەیشتن لە روکاری ئابووری، و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و سەربەخۆیی ئابووری درێژخایەن.

·   هەڵمەتەکانی هۆشیاری: ڕێنماییکردنی گەڕاوەکان سەبارەت بە مافەکانیان، دەرفەتەکان، و سەرچاوە بەردەستەکانیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی ترەوە.

 

پڕۆژەکە گشتگیرە و زۆربەی ئەو کەسانەی گەڕاون لە هەندەران لە خۆ دەگرێت سەرەڕای جیاوازییەکانیان.

لەم شارانەی خوارەوە:

بەغدا و هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئەنبار و موسڵ.

 

ئامانجی پڕۆژە:

ئامانجی گشتی کارئاسانیکردنە بۆ یەکگرتنەوەی بەردەوامی گەڕاوە عێراقییەکان لە پێکهاتەکانی گەڕانەوەیان لەڕێگەی کاراکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت بۆ یەکگرتنی سەرکەوتوو و درێژخایەنیان لە عێراقدا. ئەم ڕێبازە ببەشێک دەبێت لە پرۆگرامەکانی یەکگرتنەوە کە باس لە پێداویستییە تایبەتەکانی گەڕاوە عێراقییەکان دەکەن.

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەم کەسانە و دەتەوێت بەژداربیت لەم پڕۆژەیە،
دەتوانیت پەیوەندیمان پێبکەیت بەم ژمارانەی خوارەوە:

ژمارەی تەلەفۆن / واتساب

شار

#

009647707777299

بەغدا

1

009647502910222

هەولێر

2

009647501150222

موسل

3

009647704660222

سلێمانی

4

009647502490222

ئەنبار

5

009647501460222

دهۆک

6

009647502510222

هەڵەبجە

7