خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٤

بەروار

2024/02/21

بار

بەردەوامە

دوا ڕێکەوتی پێشکەش کردن

2024/7/10

خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٤

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان  و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٣٠ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیرۆک (زمانی کوردی)،  کورتە چیرۆک (زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستی، گرافیک دیزاین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا رێکدەخرێت، خەڵاتەکانی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.

 

بوارەکانی پێشبڕکێ بۆ خەڵاتەکانی روانگە:

·       کورتە چیرۆک (زمانی کوردی)

·       کورتە چیرۆک (زمانی عەرەبی)

·       کورتە فیلم

·       فۆتۆگرافیی

·       تاکژەنی میوزیک

·       داهێنانی زانستی

·       گرافیک دیزاین

·       وێنەکێشان

·       دەستپێشخەری کار

·       هۆنراوە (زمانی کوردی)

·       هۆنراوە (زمانی عەرەبی)

·       پڕۆگرامسازی

 

كات و رێکەوتەکان:

·       ٥/٢/٢٠٢٤ راگەیاندنی پڕۆژەکە

·       ٥/٢/٢٠٢٤ تاکو ١٠/٧/٢٠٢٤ پێشکەشکردنی بەرهەمەکان لەلایەن لاوانەوە.

·       ١١/٧/٢٠٢٤ تاکو ٣١/٧/٢٠٢٤ کۆکردنەوە و کۆدکردنی بەرهەمە پێشکەشکراوەکان.

·       ١/٨/٢٠٢٤ تاکو ٣١/٨/٢٠٢٤ پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و ڕاگەیاندنی پاڵێوراوان.

·       ١/٩/٢٠٢٤ تاکو ١٧/١٠/٢٠٢٤ ئامادەکارى بۆ ئاهەنگى کۆتایی رێورەسم

·       کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ئاهەنگی رێوڕەسمی کۆتایی خەڵاتەکانی روانگە بەڕێوەدەچێت.

 

مەرجە گشتییەکان:

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٣٠ ساڵدا بێت (تەنیا بۆ بواری دەستپێشخەری کار دەبێ لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ بێت).
  • بەرهەمەکەی نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت.
  • بەشداربوو دەبێت تەنها بە یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى هەرێمی کوردستان وعیراق بێت یاخود خاوەنی رەگەزنامەی عیراقی بێت و دانیشتووی دەرەوەی وڵات  بێت مافی بەشداربوونی هەیە،
  • بەرهەمەکە لە رێکەوتی ٥-٢-٢٠٢٤ تاوەکو ١٠-٧-٢٠٢٤ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپی ناسنامە و ژمارەی مۆبایڵ و شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی بەرهەمە براوەکانی هەیە و دەتوانێت لە هەر کات و شوێن و کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوی بکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

 

چۆنییەتی پێشکەشکردن:

·       بۆ پێشکەشکردن، لاوانی بەهرەمەند دەتوانن بەرهەمەکانیان لە رێگەی فۆڕمی بەشداریکردنی تایبەت بە پڕۆژەکە پێشکەش بکەن. 

·       ماڵپەڕ: www.rwanga.org/awards


پەیوەندی:

·       ژمارەی مۆبایڵ: ٠٧٥٠٨١٢٢٢٢٩ - ٠٧٧٢٨١٢٢٢٢٩

·       awards@rwanga.org