پارسێڵی خەندە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان

بەروار

2023/04/15

بار

تەواو بووە

پارسێڵی خەندە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی رەمەزان، دەزگای روانگە وەك بەشێك لە چالاکییە مرۆییەکانی لە چوارچیوەی سێکتەری لێقەوماوان پێنج هەزار "پارسێڵی خەندە"ی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکرد. داتا و زانیاری خێزانەکان بە هاوکاری لەگەڵ پارێزگا و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئیدارە سەربەخۆکان لە هەر پارێزگایەکدا کۆکرانەوە.

 

پلانی دابەشکردنەکان لە سەرانسەری کوردستان:

 - هەولێر : 1000 سەبەتە

 - سۆران: 500 سەبەتە

- دهۆک:1000 سەبەتە

- زاخۆ: 300 سەبەتە

- سلێمانی: 1000 سەبەتە

- ڕاپەڕین: 300 سەبەتە

- هەڵەبجە: 600 سەبەتە

 - گەرمیان: 300 سەبەتە

 

 

هەر سەبەتەیەکی خۆراک کێشی 35 کیلۆگرام بوو و حەوت مادەی خۆراکی پێویستی تێدابوو کە بریتین لە 3 کیس برنج (4.5 کیلۆگرام)، 6 بوتڵ زەیتی خواردن (1 لیتر)، 4 قوتوو دۆشاوی تەماتە (1 کیلۆگرام)، 1 کیس شەکر (5 کیلۆگرام)، 5 کیس چا (200 گرام)، 4 کیس نیسك  (500 گرام)، و 4 کیس فاسۆلیای سپی (500 گرام).