بنیاتنانی خۆراگری بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراك لە عێراق
بەروار
2023/01/26
بار
تەواو بووە
بنیاتنانی خۆراگری بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراك لە عێراق
ئەم پڕۆژەیە بەشداری هەوڵی نەتەوەیی دەکات بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی سەوزایی بەردەوام. مەبەست لە پڕۆژەکە پاراستن و چاککردنەوەی ئەو بەشە تێکچووانەی دارستانەکانە کە بەهۆی چالاکییە مرۆییەکان و کارەساتە سروشتییەکانەوە تووشی داڕمان بوون، هەروەها کار لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی` فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکان دەکات.
پرۆژەکە لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆمەکی دارایی کراوە :
پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت:
· سەرەتا خۆگونجاندنێك لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا دەکرێت، لەم چوارچێوەیەش جەخت لەسەر گردنگی پاراستنی رێژەی سەوزایی لەناو کەمپی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر دەکرێت، مۆدێرنترین تەکنەلۆجیای وۆتەربۆکس بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت. گرۆسیس وۆتەربۆکس کەرەستەیەکی دار چاندنە کە بەکارهێنانی ئاسانە و تێچوویەکی زۆری نییە. یارمەتی دەدات لە گێڕانەوەی زەوییە تێکچووەکان و رووبەرووبوونەوەی نەمانی دارستانەکان. ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاردێت بۆ ئاودانی ٥٠٠٠ دار کە لەناو کەمپی زانکۆ وەك بەشێك لە پڕۆژەکە ئەنجامدەدرێت.
· قۆناغی دووەم سێ وۆرکشۆپی بەهێزکردنی تواناکان لەخۆدەگرێت کە بۆ کارمەندە حکومییەکانی بەشەکانی کشتوکاڵ و دارستانەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆك،و سلێمانی ئەنجامدەدرێت. کارمەندە حکومییەکان بەم شێوەیە زانیاری باشتریان دەبێت لەسەر بابەتەکانی کاربۆن کردیت و بەڕێوەبردنی دارستانەکان بە شێوازی هاوچەرخ.
· هەروەها قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکە بریتی دەبێت لەچاندنی ٢٠ هەزار نەمام لە پشتێنەی سەوزی هەولێر و بەدرێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری بە بەکارهێنانی ٢٠ هەزار گرۆسیس وۆتەربۆکس.
کاتی دەستپێکردنی پڕۆژە: ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
کاتی تەواوبوونی پڕۆژە: ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٣