بەهێزکردنی سوودمەندانی ئامانجدار لە رێگەی راهێنانی تەکنیکی کشتوکاڵی بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ
بەروار
2022/11/15
بار
تەواو بووە
بەهێزکردنی سوودمەندانی ئامانجدار لە رێگەی راهێنانی تەکنیکی کشتوکاڵی بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ
پرۆژەکە لەلایەن دەزگای روانگە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی بارودۆخی ئابووری کۆمەڵایەتی 80 جووتیار لە ڕێگەی ڕاهێنانی تەکنیکی باخەوانی، شیرەمەنی، و بەخێوکردنی پەلەوەر.
پڕۆژەکە بەشدارە لە زیادکردنی داهاتی سودمەندانی ئامانجدار لە ڕێگەی ڕاهێنانی تەکنیکی کشتوکاڵی کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بەرزتر و باشترکردنی بازاڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان. پێکهاتەی پڕۆژەکە بریتییە لە پشتگیریکردن لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ڕاهێنانی کشتوکاڵی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و باشترکردنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە شوێنە ئامانجدارەکان.
ئامانج: بەهێزکردنی خۆراگری کۆمەڵگە ئانجکراوەکان و بوژاندنەوەی
ئابووری ناوچە گوندنشینەکان لە ڕێگەی بنیاتنانی توانای کەسانی هەڵبژێردراو.
ئامانجەکانی پڕۆژەکە:
ئامانجی یەکەم: بەهێزکردنی توانای تەکنیکی ٨٠ سوودمەند، لەگەڵ بەشدارپێکردنی مێینە.
ئامانجی دووەم: راهێنان کردنی جووتیاران لەسەر ئاستەنگ و مەترسییەکانی پەیوەست بە سیستەمی کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ.
ئامانجی سێیەم: دابینکردنی چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ناجێگیری ئابووری.
ئامانجی چوارەم: تێگەیشتن لە بارودۆخی بازاڕی نێوخۆیی و چۆنیەتی باشترکردنی دەرفەتەکانی بژێوی ژیان لەڕێگەی دامەزراندنی تۆڕێکی پشتیوانی جووتیاران و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
بەرواری دەستپێکردن: ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەرواری کۆتایی هاتن: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣
شوێن: سلێمانی و هەڵەبجە
سوودمەندبووان: ٨٠٪ کوڕ و ٢٠٪ کچ، جووتیارەکان لە تەمەنی (١٨-٣٥) ساڵ بە لەخۆگرتنی ٢٥٪ لە ئاوارە و پەنابەرەکان