خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٣
بەروار
2023/03/05
بار
بەردەوامە
دوا ڕێکەوتی پێشکەش کردن
٢٠/٧/٢٠٢٣
خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٣
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیرۆک )زمانی کوردی)، کورتە چیرۆک )زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستی، گرافیک دیزاین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا رێکدەخرێت، خەڵاتەکانی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.
بوارەکانی پێشبڕکێ بۆ خەڵاتەکانی روانگە:
· کورتە چیرۆک (زمانی کوردی)
· کورتە چیرۆک (زمانی عەرەبی)
· کورتە فیلم
· فۆتۆگرافیی
· تاکژەنی میوزیک
· داهێنانی زانستی
· گرافیک دیزاین
· وێنەکێشان
· دەستپێشخەری کار
· هۆنراوە (زمانی کوردی)
· هۆنراوە (زمانی عەرەبی)
· پڕۆگرامسازی
كات و رێکەوتەکان:
· ٥/٣/٢٠٢٣ راگەیاندنی پڕۆژەکە
· ٥/٣/٢٠٢٣ تاکو ٢٠/٧/٢٠٢٣ پێشکەشکردنی بەرهەمەکان لەلایەن لاوانەوە.
· ٢٠/٧/٢٠٢٣ تاکو ٢٠/٨/٢٠٢٣ کۆکردنەوە و کۆدکردنی بەرهەمە پێشکەشکراوەکان.
· ٢٠/٨/٢٠٢٣ تاکو ١/١٠/٢٠٢٣ پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و ڕاگەیاندنی پاڵێوراوان.
· لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ رێوڕەسمی ئاهەنگی کۆتایی و راگەیاندنی براوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بوارەکان رێکدەخرێت.
مەرجە گشتییەکان:
چۆنییەتی پێشکەشکردن:
· بۆ پێشکەشکردن، لاوانی بەهرەمەند دەبێت بەرهەمەکانیان لە رێگەی فۆڕمی بەشداریکردنی تایبەت بە پڕۆژەکە پێشکەش بکەن و بەرهەمەکانیان بگەیەنن بە ئۆفیسی دەزگای روانگە.
· ماڵپەڕ: www.rwanga.org/awards
پەیوەندی:
· ژمارەی مۆبایڵ: ٠٧٥٠٨١٢٢٢٢٩
· awards@rwanga.org