لاوان
ڕێورەسمی کۆتایی پڕۆژەی (برەوپێدانی مافەکانی لاوان لە شوێنی کار لە عێراق )
رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی (برەوپێدانی مافەکانی لاوان لە شوێنی کار لە عێراق ) لە هۆڵی دەزگای روانگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ( حسن شێخ علاءالدین) بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێکاری دەزگای روانگە و جێگری بەڕێوەبەر، ( فلاح حسن ) سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستان و (احمد سعد ) نوێنەری وەزارەتی وەرزش و لاوان لە حکومەتی عێراق و (ئەختیار حاجی) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی سۆران لە هەمان کاتدا نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، (هیمداد ئومێد) بەڕێوەبەری کار و هەماهەنگی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە حکومیی دیکە و رێکخراوە نا حکومییەکان و راوێژکارانی یاسایی و لاوان بەڕێوەچوو.
پڕۆژەی (برەوپێدانی مافەکانی لاوان لە شوێنی کار لە عێراق ) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە ساڵی 2022 دەستی پێکرد و ماوەی ٢ ساڵ کاری لەسەر کرا و بەردەوام بوو. ئامانجی پرۆژەکە دانانی بناغەیەکی پتەوبوو بۆ مافەکانی لاوان لە شوێنی کار و ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بوو بۆ ئەم بابەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایان لە پاراستنی مافەکانی لاوان و راوێژکارانی یاسایی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. لە پاش چەند دانیشتنێک لەگەڵ 177 لاو لە کارمەندی کۆمپانیاکان و بێ کار یان خاوەن کۆمپانیاکان و کەسانی پەیوەندی دار لە حکومەت ڕەشنووسێک کە لە ١٢ بابەت پێکهاتبوو ئامادە کرا لەوانە :
Ø دەروازەی یاسایی کاری عێراقی
Ø بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی گەنجان و کاری شایستە
Ø کاری بە زۆرەملێ، کارپێکردنی منداڵان و جیاکاری
Ø مەرجەکانی کار: کاتژمێرەکانی کارکردن، کرێ و مۆڵەت
Ø سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی
Ø دانوستاندنی بە کۆمەڵ و مافەکانی کرێکاران
Ø یەکسانی، جیاکاری، توندوتیژی و هەراسانکردن لە شوێنی کار
Ø مافی دەستگەیشتن بە کار بۆ گەنجانی ئاوارە بەپێی یاسای عێڕاقی
Ø بیمەی کۆمەڵایەتی
Ø ماف و ئەرکەکانی خاوەنکار و کرێکاران
Ø مافە تایبەتەکانی ئافرەت لە شوێنی کاردا
Ø سەلامەتی دەروونی لە شوێنی کار
پاشان پێداچوونەوەی بۆ هەریەک لە بابەتەکان کرا بۆ ڕادەستکردنی بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی وەرزش و لاوان لە حکومەتی عێراق .ئەم پرۆژەیەی بە دەر لە ئامادەکردنی ڕەش نووسەکە چەند چالاکیەکی جۆراو جۆری لە خۆ گرتبوو لەوانە، خولێکی راهێنان بۆ راهێنەران و کارمەندان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و سەنتەری راهێنانی پیشەیی، لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، هەروەها بەغدا و نەینەوا و لەهەمان کاتدا بەژداری کردن لە پێشانگای هەلی کار لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بۆ ئاشنا کردنی لاوان بە مافەکانیان لەسەر کار.
لاوان ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگەکەمانن، پاراستنی مافەکانیان ئەرکی سەرشانی هەموومانە.
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039