لاوان
دەزگای روانگە و رێکخراوی بیرۆکەی بێ سنوور کۆمەکی دارایی 8 بزنسی تازە پێگەیشتوو دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (٦ی ئەیلول ۲۰۲٤) – لە کۆتا رۆژی پێشانگای هایتێکس، دەزگای روانگە و رێکخراوی بیرۆکەی بێ سنوور کۆمەکی داراییان پێشکەشی ٨ بزنسی تازە پێگەیشتوو کرد لە چوارچێوەی ئەستێرەکانی داهاتووی هایتێکس بە ئامانجی پەرەپێدانی داهێنان و کارسازی لە ناوچەکەدا.
دەزگاى روانگە بە مەبەستی پەرەپێدانی بیرۆکەی بازرگانی و پشتگیریکردنی بزنسە تازەپێگەیشتووەکان ، وەک یەکێک لە دەستپێشخەرییە سەرەکییەکانی لە پێشانگای هایتێکس و بەشێك لە ئەستێرەکانی داهاتووی هایتێکسى نیشاندا. لەو چوارچێوەیەدا ٣٠ بزنس شوێنی تایبەتیان پێدرا بۆ نیشاندانی کارەکانیان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار و وەبەرهێنەرە شیاوەکان لە ماوەی بۆنە ٤ ڕۆژیەکەدا. ئەم بزنسانە بە وریاییەوە هەڵبژێردران لە نێو کۆمەڵێك بزنسی دیکە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٢٧ بزنس بوو، هەریەکەیان پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتێک بۆ وەرگرتنی کۆمەك لە ڕۆژی چوارەمی پێشانگاکەدا. دوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن، ئەم ٨ بزنسەی خوارەوە وەك براوەی کۆمەکی دارایی راگەیاندران و کۆمەکەکەیان لە لایەن رێکخراوی بیرۆکەی بێ سنوور بۆ دابینکرا:
CCFILM: تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراما و ڕیکلامی بازرگانی بەرفراوان(TVC). هەروەها خزمەتگوزاری پۆست پرۆدەکشن ، لەوانە دەستکاریکردن، ڕاستکردنەوەی ڕەنگ،VFX،CGI،3D،SFX و دیزاینی دەنگ..
Smart switch: ئامێرێکی فرەکارە کە کۆنترۆڵی کارامەی سیستەمی کارەبایی جۆراوجۆر دەکات. ڕێگە بە کارکردن لە دوورەوە دەدات لە ڕێگەی سیمکارتەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە هەر شوێنێکەوە ئامێرەکانیان بەڕێوەببەن و چاودێری بکەن. بە هەستەوەری پێشکەوتوو رێکخراوە.
FastXplay: ستۆدیۆیەکی پەرەپێدانی یارییە کە تایبەتە بە ئەزموونی یاریکردنی داهێنەرانە. بە گرنگیدان بە داهێنان و گرنگیدان بە وردەکارییەکان.
Prgu App: یەکەم ئەپڵیکەیشنە بۆ قسەکردن بە زمانی کوردی سۆرانی دیزاین کراوە. ئەم تەکنەلۆژیا داهێنەرانە پردێکە لە بەرزکردنەوەی کارلێکەکان بە زمانى خۆت.
One Connect: بەڕێوەبردنی
کار لەگەڵ وەن کۆنێتکت ئاسانتر، پلاتفۆرمێکە کارەکان بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان ، ڕێکخستنی هەموو
شتێک لە سەرچاوەمرۆییەکان و فرۆشتن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە و مووچە.
سمارت ڤۆیس: دامەزراوەیەکی بواری دەنگییە کە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەگوترێت (ڤۆیس ئۆڤەر) لە بواری ڕیکلامی دەنگیدا کار دەکات، کاری سمارت ڤۆیس لێرەدا جێبەجێکردن و خوێندنەوە و ڕیکۆردکردنی دەنگە بۆ ئەو ڕیکلامانەی کە بەرهەمدەهێنرێن
TOX.STORE : یەکەم براندی کوردییە کە لە ڕێگەی بەرهەمی چەرموو کوالیتی بەرزەوە ڕۆشنبیری کوردی بە خەڵک دەگەیەنێت. بە دیزاینە ناوازەکانى نەریت لەگەڵ مۆدەی مۆدێرن تێکەڵ دەکات، ڕێگەت پێدەدات شانازی خۆت بە ستایل و ئاسوودەیی لەبەر بکەیت.
MEER: براندێکی ناوخۆییە کە لە
هەرێمی کوردستان لە عێراق دەستی پێکردووە، تایبەتمەندە لە چاویلکە و
کاتژمێر و ملوانکە. بەرهەمەکانی دۆستی ژینگە و پێستن، هەروەها بە
چاودێرییەکی بەرفراوان دروست دەکرێن
پاڵپشتی دارایی ئەم بزنسانە لەلایەن بیرۆکەی بێ سنوور دابینکرا ، کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە بەهێزکردنی کارسازان و پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە سەرتاسەری جیهاندا. هەماهەنگی نێوان دەزگای روانگە و بیرۆکەی بێ سنوور پابەندبوونی هاوبەشیان نیشان دەدات بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەی کارسازە داهێنەرە تازە پێگەیشتووەکان و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی کارسازی لە عێراقدا.