لاوان

رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی "بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام: پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق"

Monday, February 26, 2024 7:13 PM

کۆچکردنی نایاسای و نا ئاسای گەنجان بە لێشاو بۆ هەندەران بۆتە هۆی لاواز بوونی ژێرخانی سەرچاوە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.


هەولێر ، ٢٦/٢/٢٠٢٤ - دەزگای روانگە بە پاڵپشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەیکی ستراتیژی گرنگیان راگەیاند  بۆ دووبارە شیاندنەوە و تێکەڵ کردنەوەی کەسانی گەراوە لە هەندەران, ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، کە لە بوارەکانی مرۆیی و حکومیدا کاردەکەن و گرنگی بە کۆچبەری و گەڕانەوەی کۆچبەران دەدەن پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی.

پڕۆژەکە ماوەی ٣٦ مانگ دەخایەنێت کە لە 1ی ئابی 2023 تا 31ی تەمموزی 2026، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە ئەوەیە کە ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەو کەسانەی کە عێراقیک و گەڕاون لە هەندەران ، ئاسانکاری بۆ یەکگرتنەوەی بەردەوام و درێژخایەنیان لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیاندا بکات.


چاڵاکییەکانی پڕۆژە:

·   بنیاتنانی توانا: بەهێزکردنی تواناکانی دەزگا حکومییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دامەزراوە سەرەکییەکان کە بەشدارن لە پرۆسەی یەکگرتنەوە.

·   دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان: باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان لەلایەن گەڕاوەکانەوە پشتگیری لە پەرەپێدانی هەلی کار و بازرگانی بەردەوام و فراوانکردنی ئابووری ناوچەیی دەکات.

·   خزمەتگوزاری پشتگیری بازرگانی: یارمەتیدانی خاوەن کارە گەڕاوەکان لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان، تێگەیشتن لە روکاری ئابووری، و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و سەربەخۆیی ئابووری درێژخایەن.

·   هەڵمەتەکانی هۆشیاری: ڕێنماییکردنی گەڕاوەکان سەبارەت بە مافەکانیان، دەرفەتەکان، و سەرچاوە بەردەستەکانیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی ترەوە.


.ئامانجی پڕۆژەکە دووبارە بنیات نانەوەی ژینگەی ژیانێکی تەندروست و پاڵپشتی کردنە لەڕووی دارای و دەرونیە بۆ کەسانی بەهرەمەند و گەراوە لە هەندەران
.ئەم مەڕاسیمە خاڵی دەستپێکی چالاکییەکانی دەزگای روانگە و وەزارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک و دەستپێکردنی کارکردنی بە چڕە لەسەر ئەم بابەتەدا


:بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای روانگه
PR@rwanga.org

 

دەربارەی دەزگای روانگە:

​دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.

دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

 

###