لاوان
دەستپێکردنی تۆڕی ئیرادە بە هاوپەیمانی ژمارەیەک دامەزراوەیتایبەتمەند بە کارسازی لە عێراق
لە پەراوێزی کۆنفرانسی “یەکخستنەوەی دیمەنی بازرگانی عێراق” کە چوارشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ٢٠٢٣ لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، دەستپێکردنی تۆڕی “ئیرادە” لە لایەن ژمارەیەک دامەزراوەی پێشەنگ لە بواری کارسازیدا ڕاگەیەندرا. ئەم بەگۆڕە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە لە عێراق بە پاڵپشتیکردنی گەنجانی داهێنەر، و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نوێیەکان و پەرەپێدانی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.
تۆڕی ئیرادە لە لایەن کۆمەڵێک دامەزراوەی پێشەنگ لە بواری کارسازی لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم تۆڕە لە کۆمەڵێک دامەزراوە
پێکدێت: دەزگای ڕوانگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، قاف لاب لە شاری موسڵ، هەروەها دامەزراوەکانی کۆمپوتێک، المحطە،
مەیکەرز (کارسازەکانی عێراق) و کاپیتا لە بەغدای پایتەخت. لەگەڵ ڕێکخراوی تەفاعول لە شاری بەسرە.
تۆڕی ئیرادە ئامانجی پاڵنانی کۆمەڵگەی گەنجان و پڕۆژە نوێیەکان و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانە بۆ فراوانکردن و درووستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە بنیاتنانی ژینگەیەکدا کە هاندەری وەبەرهێنان و گەشەکردن بێت لە ڕێگەی:
پەرەپێدان بە سیاسەتی گشتی
پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ هەوڵەکانی حکومەت پایەیەکە لە بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی ئابووری، ئەمەش بە پەرەپێدانی ستراتیژی بە
ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت بەدی دێت. ئەم ستراتیژیانە بریتیین لە پێشخستنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندەکان و
بەرەوپێشبردن و درووستکردنی یاسا و بڕیاری نوێ کە ژینگەی بازرگانی ئاسان دەکات و هاندەری وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار بێت.
جگە لەوەش پشتگیریکردنی ستارتئەپەکان (کارسازی بچووک) و کۆمەڵگەی گەنجان، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پێشخستنی داهێنان و ئابووری. گەیشتن بەم ئامانجانە پێویستی بە هەماهەنگی هەوڵە لە لایەن کەرتە جۆراوجۆرەکان و هاوکاری کاریگەر لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنییەکان.
٢) هۆشیاری
بەرەوپێشبردنی هۆشیاری لە گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و پەروەردەکردنی گەنجان و الیەنە پەیوەندیدارەکان بە گرنگ دادەنرێت بۆ پەرەپێدانی ئابووری عێراق، بەو پێیەی باڵوکردنەوەی ئەم هۆشیارییە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە زیادکرنی دەرفەتەکان و فراوانکردنی
بازاڕی عێراق.
گرنگیدان بە گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەتوانێت هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی واڵت زیادبکات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ. جگە لەوەش، ئاراستەکردنی هەوڵەکان بەرەو پەروەردەکردنی گەنجان سەبارەت بە گرنگی کارسازی و داهێنان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پاڵنانی گەنجان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و بەکارهێنانی
تواناکانیان لە بەهێزکردنی ئابووری واڵتدا.
- - کۆتای– -
سەبارەت بە ئیرادە:
تۆڕی ئیرادەی عێراقی بۆ دەستپێگەشتن و گەشەپێدان و پێشکەوتن، تۆڕێکە کە بۆ یەکخستنەوە و بەهێزکردنی قەوارەکانی چوارچێوەی ژینگەی بازرگانی لە عێراق داڕێژراوە. بە ئەرکێک کە ئامانجی ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان و پێشخستنی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بەدەستهێنانی پێشکەوتنە بۆ پێکهاتەکانی، ئامانجی ئیرادە ئەوەیە کە ببێت بە یەکێک لە گەورەترین ئەو دامەزراوانەی کە گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژینگەی کەرتی تایبەت و دیمەنی بازرگانی لە عێراقدا درووست دەکەن لە ڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی و خۆبەخشی بۆ گەشەی بازرگانی.
سەبارەت بەو دامەزراوانەی سەر بە تۆڕی ئێرادەن:
١) روانگە
دەزگای روانگە ڕێکخراوێکی ناحکومییە کە بە پێشەنگترین پلاتفۆرم بۆ لاوان دادەنرێت. پاڵپشتی سەرەکییە بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانی لاوان لە ڕێگەی دابینکردنی هەلی بەرەوپێشچوونی ئابووری و کۆمەڵایەتییان لە سەرانسەری عێراقدا. لاوان ئامادە دەکات بۆ بازاڕی کار بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی زیاتر و پەرەپێدان بە بەهرەکانیان. روانگە پشتیوانی خۆی بۆ لاوان لە هەردوو ڕەگەزەوە دەردەخات بە هاوکاریکردنی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان بە درووستکردنی پەیوەندی نێوانیان و نێوان حکومەت و بڕیاربەدەستەکان لە بوارەکانی پەروەردە و لاوان و ژینگە و کەسانی لێقەوماو و هاندانیان بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشچوون کە ئەمەش کۆمەڵگا بەهێز دەکات و هەلی کار دابین دەکات.
٢) قاف لاب
قاف ناوەندێکی داهێنان و ئینکوباتۆری بازرگانییە کە خاوەندارێتی کەرتی تایبەتە لە شاری موسڵ بە سەرۆکایەتی گەنجان بە ئامانجی
هاندانی ژینگەیەکی بازرگانی لە ڕێگەی دروستکردنی دەرفەتی پراکتیکی بۆ خاوەنکارەکان.
٣) کۆمپیوتێک
کۆمپیوتێک کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنەلۆژیایە کە چارەسەری تەکنیکی ناوازە و خزمەتگوزاری پەروەردەیی بە بڕوانامەی نێودەوڵەتی
پێشکەش دەکات. کۆمپانیاکە ئامانجی ئەوەئە کارامەیی لە پیشە و کارە جیاوازەکان باشتر بکاتەوە لە ڕێگەی تواناسازی تاک و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە تەکنەلۆژیا وەربگرن. کۆمپوتێک هەوڵدەدات کارامەیی دیجیتاڵی بکاتە بەشێکی سەرەکی ژیانمان،کە بە هەمان شێوەی بیرکاری
و ئینگلیزی گرنگە بۆمان.
٤) المحطة
دامەزراوەی کارسازی المحطة یەکێکە لە پێشەنگترین شوێنەکانی کارکردنی هاوباش (ئۆفیسی کراوە) لە بواری کارسازی لە عێراق، و یەکێکە لە یەکەم شوێنەکانی هاندان و هاوکاری بۆ گەنجان لە بەغدا. لە ساڵی ٢٠١٨ وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ، ناحکومی، قازانج نەویست دامەزراوە، وبووەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی عێراقی خاوەن بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە کە دەیانەوێت لە بواری بازرگانی و کەرتی تایبەت کار بکەن.
٥) مەیکەرز (کارسازەکانی عێراق)
سەنتەری مەیکەرز عێراق بۆ داهێنان ئامانجی دابینکردنی کەشێکی گونجاوە بۆ خاوەنکاران و داهێنەرەکان، هەروەها
بەرزکردنەوەی کلتوری داهێنان و کارسازی، مەیکەرز خول و پرۆگرامی بڕوانامەی تەکنیکی پێشکەش بە گەنجان دەکات لە گروپە تەمەنە
جیاوازەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان، و یارمەتیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار، و هاندانیان بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان.
٦) کاپیتا
کۆمپانیای کاپیتا دامەزراوەیەکی عێراقییە بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، پاڵپشتی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان دەکات لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دابینکردنی توێژینەوە و داتا و دابینکردنی بڕوانەمەی ئینکیوبەیتەر بۆ پرۆژە نوێیەکان و بچووک و مامناوەندەکان و بەرنامەکانی پەرەپێدان بۆ ڕێکلام و بەبازاڕکردن.
(7 تەفاعول
ناوەندی تەفاعول پالتفۆرمێکی پێشەنگە کە ئامانجیەتی داهێنان و تەکنەلۆژیا بەرز بکاتەوە و گروپێکی گەنجانی داهێنەر پێکبهێنێت. پالتفۆرمەکەمان گۆڕەپانێکی یاری داهێنەرانەیە بۆ دیدەوانانی ئیلهامبەخش و خاوەن ئامانجی گەورە لە هەموو چین و توێژەکانی ژیان، بۆشاییەک بۆ
پەیوەندیکردن و هاوکاری و داهێنان بۆ دابین دەکات.