لاوان
دەزگای روانگە و کۆنفڕانسەکانی بایت
هەولێر، ٧ی
بەفرانباری ٢٠٢٣ - لە بەردەوامی هەڵمەتی هاندانی دەستپێشخەرییەکانی
لاوان، دەزگای روانگە بەهەماهەنگی لەگەڵ (بایت کوردستان) هەستا بە سازدانی کۆنفرانسێک
کە لەلایەن چەند لاوێکی بەتوانا و لێهاتوو پێشکەشکرا بۆ زیاتر لە ٤٠ بەژداربوو.
بابەتی کۆنفرانسەکە بریتیی بوو لە گفتوگۆیەک دەربارەی پەرەپێدانی کارامەیی تاکەکەسی
وە وۆرک شۆپێک سەبارەت بە (C
Foreign Function Interface (FFI))
لە قوتابخانەی ماعریفی نێودەوڵەتی.
کۆنفڕانسەکە چەند چالاکییەکی هەمەجۆری
لەخۆ گرتبوو بۆ هاندانی لاوان و تەکنەلۆجیا لە کوردستان و لە کۆتایدا پشوویەکی
کورت و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان بەشداربووان بەڕێووەچوو کە تیایدا ئاشنای بوار و
کارامەیی یەکتری بوون.
:بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی میدیایی دەزگای روانگه
PR@rwanga.org
دەربارەی دەزگای روانگە:
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.
دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).
###