ژینگە

دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دارستانەکانی روانگە' لە زانکۆی موسڵ و زانکۆی تەکنیکی باکوور رادەگەیەنێت

Wednesday, October 19, 2022 2:03 AM

موسڵ، عێراق (18 و 26 ى تشرینی یەکەمی 2022) - دەزگای روانگە پرۆژەی دارستانەکانی روانگە بۆ جاری دووەم لە هەردوو زانکۆکانی موسڵ و زانکۆی تەکنیکی باکوور ڕاگەیاند بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەش و هەواو دابینکردنی کاری کورتخایەن بۆ دانیشتوان.

 

دەزگای روانگە، هەڵدەستێت بە چاندنی 7000 داری هەمیشە سەوز لە زانکۆی موسڵ لەگەڵ زانکۆی تەکنیکی باکوور بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندکاران وەک وەڵامێک بۆ کەمی باران و زیادبوونی ناوچە چۆڵنشینەکان و کەمی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

 

پڕۆژەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستی پێکرد کە تێیدا، بەڕێز عبدالسلام مەدەنی (بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) و دکتۆر مونیر سالم (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی موسڵ بۆ کاروباری زانستی ) و پرۆفیسۆر د. علیاء عباس على (سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور) لێدوانی خۆیان پێشکەش کرد، دوای ئەوەی بەشێک لەدارەکان وەک دەسپێکێک بۆ پڕۆژەکە چێندران.

                                                                                                                                           

لە سەرەتای ساڵی 2022 دەزگای روانگە پڕۆژەکە لە دارستانەکانی موسڵ جێبەجێ کرد، ئامانجی پرۆژەکە گەڕاندنەوەی ژیان بوو بۆ دارستانەکانی موسڵ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن بۆ ماوەی 50 رۆژ لە رێگەی پڕۆژەی پارە بەرامبەر کار، پرۆژەکە بریتی یە لە چاندنی 5000 داری ئوکالیپتوس لە رووبەری 24 دۆنم لە دارستانەکانی موسڵ وەك وەڵام و پشتیوانییەك بۆ ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2017 لە دارستانەکانی موسڵ. هەرچەندە دارستانەکان بە تاکە رێگەی هەناسەدان دادەنرێت بۆ ناوچەکە، بەڵام هیچ پێشکەوتن و گرنگی پێدانییەکی پێوە دیار نییە تاکو ئێستا، وەکو چاککردنەوە یان هەوڵدان بۆ باشترکردنی دۆخەکەیان.

 

 

پرۆژەی دارستانەکانی روانگە پرۆژەیەکی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. گۆڕانی کەش و هەوا لە ئەنجامی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا روودەدات کە بەهۆی سووتەمەنی و ئاگرکەوتنەوە دروست دەبێت. دەزگای روانگە لەماوەی چەند ساڵێکدا ئەم پڕۆژەیە لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە جێبەجێ دەکرێت. ئامانجی پڕۆژەکە فێرکردن و ئامادەکردنی کۆمەڵگەیە بۆ چاندنی داری گەورە لە دارستانە تێکچووەکان، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو رۆڵ دەبینێت لە رێگریکردن لە رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.