لاوان
پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٢ راگەیاندرا
بەرواری ٧ی ئازاری٢٠٢٢ - دەزگای روانگە لە پارێزگای بەغدا پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگەی بۆ ساڵی نۆیەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند .
رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز عدنان درجال - وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق، بەڕێز فارس عیسی - سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کودستان لە باغدا، بەرێز علاء معن - ئەمینداری بەغدا، بەڕێز حسنین الشیخ - راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پڕۆتۆکۆڵی، و کۆمەڵێك هونەرمەند و چالاکوان و نوێنەرانی رێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو. هەروەها لە کاتی رێورەسمەکەدا بڕوانامەی رێزلێنان پێشکەش بە گشت ئەو لایەنانە کرا کە هەماهەنگ و هاوکار بوون لە ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢١.
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک)زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک)زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ڕێکدەخرێت، خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.
مەرجە گشتییەکان:
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بکەن