ژینگە

دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دارستانەکانی روانگە' رادەگەیەنێت

Sunday, February 20, 2022 5:53 PM

لە رێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢، دەزگای روانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پڕۆژەی 'دارستانەکانی روانگە'ی لە  پارێزگای موسڵ راگەیاند بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و دابینکردنی هەلی کاری بۆ دانیشتوانی ناوچەکە


پرۆژەی دارستانی روانگە پرۆژەیەکی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. گۆڕانی کەش و هەوا لە ئەنجامی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا روودەدات کە بەهۆی سووتەمەنی و ئاگرکەوتنەوە دروست دەبێت. دەزگای روانگە لەماوەی چەند ساڵێکدا ئەم پڕۆژەیە لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە جێبەجێ دەکرێت. ئامانجی پڕۆژەکە فێرکردن و ئامادەکردنی کۆمەڵگەیە بۆ چاندنی داری گەورە لە دارستانە تێکچووەکان، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو رۆڵ دەبینێت لە رێگریکردن لە رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

لە ساڵی 2022 و وەك دەستپێکێك، دەزگای روانگە پڕۆژەکە لە دارستانەکانی موسڵ جێبەجێ دەکات، ئامانجی پرۆژەکە گەراندنەوەی ژیانە بۆ دارستانەکانی موسڵ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن بۆ ماوەی 50 رۆژ لە رێگەی پڕۆژەی پارە بەرامبەر کار، پرۆژەکە بریتی یە لە چاندنی 5000 داری یوکالیپتوس لە رووبەری 8 دۆنم لە دارستانەکانی موسڵ وەك وەڵام و پشتیوانییەك بۆ ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2017 لە دارستانەکانی موسڵ.

 

هەرچەندە دارستانەکان بە تاکە رێگەی هەناسەدان دادەنرێت بۆ ناوچەکە، بەڵام هیچ پێشکەوتن و گرنگی پێدانییەکی پێوە دیار نییە تاکو ئێستا، وەکو چاککردنەوە یان هەوڵدان بۆ باشترکردنی دۆخەکەیان.

 

لە ساڵی 2017، ئاگرێك دارستانەکانی موسڵی گرتەوە و بەشێکی زۆری لەناوبرد. بۆ ئەم مەبەستەش دەزگای روانگە ئەم دەستپێشخەرییەی دەستپێکرد بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ دارستانەکان و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش وهەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن.