لاوان

دەزگای روانگە و ئۆڕەنج کۆرنەرز پشتگیری لاوانی کارساز دەکەن

Wednesday, February 16, 2022 5:33 AM

 هەولێر - هەرێمی کوردستان (15ی شوباتی 2022) – دەزگای روانگە رێککەوتننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی جێبەجێکاری پرۆگرامی Orange Corners لە هەولێر - ئێم سەلێکت واژووکرد  کە دەستپێشخەرییەکە لەلایەن شانشینی هۆڵەنداوە کۆمەکی دارایی دەکرێت

 


دەزگای روانگە و کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێمی کوردستانی عێراق هەردووکیان هاوبەشن لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجی پتەوکردنی ژینگەی کارسازی لەعێراق و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین پڕۆژەی جیاواز ئەنجامدەدەن بە مەبەستی بەئامانجگرتنی لاوانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵ لە عێراق. ئامانج لەم رێککەوتننامەی هاوبەشییە بەهێزکردنی کارامەیی و لێهاتوویی لاوانی عێراقە لە بواری کارسازی و بەهێزکردنی ژینگەی کارسازی لە وڵاتەکەدا.

لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە دەزگای روانگە پشتگیری پێشکەش بە پرۆگرامی Orange Corners incubation program دەکات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئێم سەلێکت جێبەجێ دەکرێت.


رێککەوتننامەکە لەلایەن عبدالسلام مدنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە و بەڕێز هاڵ میران، بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئێم سەلێکت واژووکرا بە ئامادەبوونی بەڕێز هانس ئاکیربووم، کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان. 


رێورەسمەکە بە وتەیەکی بەڕێز دەیڤد تانۆرجی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە بزنسییەکانی ئێم سەلێکت دەستی پێکرد. سەرەتا بە پێشکەشکردنی کورتەیەک دەربارەی ئێم سەلێکت و پێدانی کورتەیەکی خێرای بەرنامەی Orange Corners incubation program دەستیپێکرد و جەختی لەسەر گرنگی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ دەزگای روانگە کردەوە بۆ پشتگیری کردنی لاوانی کاورساز لە هەرێمی کوردستان.

 

عبدالسلام مدنی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئێمە شانازی دەکەین کە بووین بە بەشێك لەم دەستپێشخەرییە لەگەڵ Orange Corners و ئێم سەلێکت. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ساڵانە نزیکەی 30 هەزار خوێندکار لەزانکۆو پەیمانگاکان دەردەچن، ساڵانە 50,000 هەلی کار پێویستە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی دامەزراندن. یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکانی گەیشتن بەم ئامانجە بریتییە لە دامەزراندنی بزنسی بچووك و مامناوەند  و کارسازی و دروستکردنی کلتووری دەستپێشخەری لە لای لاوەکانمان. پێکەوە دەتوانین داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین".

 

بەڕێز هانس ئاکیربووم، کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان گوتی: " زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە ئامادەم و بە بوونی هاوبەشێکی نوێی وەکو دەزگای روانگە".