لاوان

دەزگای روانگە ٣٦ لاوی خەڵاتکرد

Thursday, November 18, 2021 12:01 AM

لە رێکەوتی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – دەزگای روانگە رێورەسمی کۆتایی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگەی لە شاری بەغدا ئەنجامدا. لە رێورەسمی کۆتایی هەشتەم ساڵەی پڕۆژەکە، براوەکانی دە بەشی پڕۆژەکە راگەیاندران و خەڵاتکران، هەروەها چەندین گۆرانی و نمیاشی هونەری پێشکەشکرا.

جیاواز لە ساڵانی پێشووی پڕۆژەکە، بۆ ئەمساڵ پێشبڕکێیەکە لەسەر ئاستی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش بەڕێوەچوو و مەراسیمی کۆتایی بۆ خەڵاتکردنی براوەکان لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، کاپتن عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق وئەمینی بەغدا و چەندین کەسایەتی دیاری حکومەت و وەزیر و کەسایەتی هونەری ئەنجامدرا.هەر لە مەراسیمەکەدا براوەی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم بۆ هەریەک لە دە بەشەکە راگەیەندران و خەڵاتکران.

 

براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١:

​·        دەستپێشخەری کار:

1.      امیر ستار محمد

2.      هدی حسن رسول

3.      شێوە ابوبکر علی

·        داهێنانی زانستی:

1.      احمد جعفر مولود

2.      دیار دڵشاد ھمزە

3.      صالح مهدي صالح

·        پڕۆگرامسازی:

1.      زیاد اسعد محمد

2.      ئاراز ابراهيم سعيد

3.      دارڤان شڤان خیرالدین

·        هونەری ریسایکڵین:

1.      فردوس علي محمد

2.      محمود حيدر أحمد

3.      كرار جبر برهان

·        کورتە چیرۆکی کوردی:

1.      بانە محمود محمد

2.      عثمان حسين یوسف

3.      نازیلا پێشرەو حسین

·        کورتە چیرۆکی عەرەبی:

1.      أناة ضرغام عبدالحميد

2.      سيلاڤ حسن محمد

3.      حراء موسى عبدالأمير

·        شیعری کوردی:

1.         شاهۆ صلاح صالح

2.         ئالان شێرکۆ حسین

3.         چراخان کاکەخان شریف

·        شیعری عەرەبی:

1.      مصطفى حسام حسين

2.      علي سالم خليل

3.      صفا حميد حسين

·        وێنەکێشان:

1.      ريم زكي عبدالسادة

2.      علي خالد حوري

3.      پاداشت خلیل خالد

·        تاکژەنی میوزیك:

1.      بارین ئەردەلان عین الدین

2.      دانەر هۆگر ابوبکر

3.      رۆژیار لقمان مجید

·        کورتە فیلم:

1.      هونەر نەوزاد نوری

2.      صفا محمد هشام

3.      سه‌رهات نەریمان خمۆ

 

·        فۆتۆگرافی:

1.      حيدر محمد هاشم

2.      ئاراس محمود عزیز

3.      علي محمد كاظم

 

 

دەستپێکی مەراسیمەکە بە نمایشێکی میوزیکی لەلایەن گروپی نیشتمانی مۆسیقای کولتووری عێراقی دەستیپێکرد و دواتر وتاری دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە پێشەشکرا. لە درێژەی قسەکانیدا عبدالسلام مەدەنی (بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) گوتی "نەتەوەیەک کە بیر لە لاوان نەکاتەوە نەتەوەیەکی خۆکوژە، لاوان دەرفەت و چارەسەرن بۆ زۆرێک لە کۆمەڵگەکان، بەڵام ئەگەر گرنگیان پێنەدرێت ئەوا دەبنە بۆمبێکی کاتی".

 

لە مەراسیمەکەدا بێجگە لە راگەیاندنی براوەکانی دە بەشەکە و خەڵاتکردنیان، چەندین نمایشی هونەری پێشکەش بە میوانەکان کرا، لەوانە دوو گۆرانی گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی (موستەفا ئەلعەبدوڵڵا) و گۆرانییەکی دیکە کە لە لایەن هەمان هونەرمەند بە هەماهەنگی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری کورد (پەرواس حسێن) بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پێشکشکرا و بە تایبەتی بەرهەمهێنرابوو تاکو بۆ یەکەم جار لەسەر شانۆی خەڵاتەکانی روانگە پێشکەش بکرێت و هەردوو کلتوری کوردی و عەرەبی تێکەڵ دەکات.

 

هەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە ئەنجامدران. دادوەرەکان بریتیبوون لە:

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە چیرۆك  (زمانی کوردی) بریتیبوون لەماردین ابراهيم حمد - شاعیر و رۆماننوس) و ( حكیم عبدالله محمد – چیرۆکنووس).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە چیرۆكی عەرەبی بریتیبوون لەعلياء الأنصاري - رۆماننوس و بەرێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی (بنت الرافدين)) و (أحمد الجنديل - رۆماننوس و رەخنەگر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە فیلم بریتیبوون لە (شروق الحسن – ئەکتەر) و (كاميران بێتاسی – دەرهێنەر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی داهێنانی زانستی بریتیبوون لە (د.صلاح عەبدال عزو - پرۆفیسوری یاریدەدر) و (د.صالح مصطفى ئەتروشی - پرۆفیسوری یاریدەدر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی تاکژەنی میوزیك  بریتیبوون لە (د.جەنگی جلال حسن - دكتۆرا لە بواری میوزیك) و( د.علي مشاري - سەرۆک بەشی هونەری میوزیک لە زانکۆی بەسرە).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی پرۆگرامسازی بریتیبوون لە (ئامانج علی - دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا) و (د. نوزاد کامەران ساڵەیی - بەڕێوەبەری بەدواداچوون و  تواناسازی، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی وێنەکێشان بریتیبوون لە (سحر جبار – وێنەکێش) و (هدى أحمد صبري – هونەرمەند).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی فۆتۆگرافی بریتیبوون لەجمال پێنجوێنی - سەرپەرشتیاری میدیای بینراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق - ئەنجومەنی وەزیران) و ( ثائر السوداني - سەرۆکی فۆتۆگرافەران لە ئاژانسی رۆیتەرز).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هۆنراوەی کوردی بریتیبوون لەرۆژ هەڵەبجەیی – شاعیر) و (اسماعیل هاجانی - شاعیر و چیرۆکنووس).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هۆنراوەی عەرەبی  بریتیبوون لە (علي وجيه عباس - نووسەر و میدیاکار) و (د.سلامة الصالحي - شاعیر و نووسەر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هونەری ریسایکلین بریتیبوون لە (فراس جلو- هونەرمەند) و (د.رێزان عمر رشيد - دکتۆرا لە بواری پیسبوونی ژینگە).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی دەستپێشخەری کار بریتیبوون لە (عمار  الخطيب - بەرێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای (محطة) و ( ولید مصطفى خالد - جێگری بەڕێوەبەری گشتی گروپی کۆمپانیاکانی دارین).

 

سپۆنسەرەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١: (KurdNeft, Babylon) وەک سپۆنسەری ئەڵماس، (Erbil International Hotel, Darin Group, MRF Group, Kavin Group) وەک سپۆنسەری زێڕین، (Hemn Group، Fastlink، FOX، AD Media, Lucid) وەک سپۆنسەری  زیوی، (Rudaw Media Network) وەک هاوبەشی میدیایی، (K24, Stars Casablanca, Zagros TV, Kurdistan TV, Waar TV, Planet Magazine, Shafaq News) وەك سپۆنسەری میدیایی. پڕۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش بەڕێوەچوو

 

خەڵاتەکانی روانگە پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و ساڵانە لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان. ساڵانە بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانە وەردەگرێت کە تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی: کورتە چیرۆکی  کوردی، کورتە چیرۆکی عەرەبی، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوەی کوردی، هۆنراوەی عەرەبی، پڕۆگرامسازی.