لاوان

پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١ راگەیاندران

Thursday, October 21, 2021 9:29 PM

 لە رێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەزگای روانگە ناوی پالێوراوانی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگەی راگەیاند کە لاوان لە ١٠ بواری هونەری، زانستی و ئەدەبی بەرهەمەکانیان پێشکەشکردبوو.

پێشتر لە ١٤/٤/٢٠٢١ پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە راگەیاندرا و لاوان (١٢٣) رۆژیان لەبەردەستبوو تاکو بەرهەمەکانیان پێشکەشبکەن. لە کۆتایی کاتی پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ٧١٦ بەرهەم لە دە بواردا لەلایەن لاوانەوە پێشکەشی پڕۆژەکە کرا کە لەلایەن لاوان لە سەرانسەری عێراق پێشکەش کرابوون.

 

پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی  ٢٠٢١ بریتین لە:

-    بەشی دەستپێشخەری کار

·        شێوە ابوبکر علی

·        امیر ستار محمد

·        هدی حسن رسول

-  بەشی داهێنانی زانستی

  • دیار دڵشاد ھمزە
  • صالح مهدي صالح
  • احمد جعفر مولود 

-    بەشی پرۆگرامسازی

  • زیاد اسعد محمد
  • دارڤان شڤان خیرالدین
  • ئاراز ابراهيم سعيد

 

-    بەشی کورتە چیرۆک (زمانی کوردی)

  • بانە محمود محمد
  • نازیلا پێشرەو حسین
  • عثمان حسين یوسف

 

-  بەشی  کورتە چیرۆک (زمانی عەرەبی)

  • سيلاڤ حسن محمد
  • أناة ضرغام عبدالحميد
  • حراء موسى عبدالأمير

 

-   بەشی هۆنراوە (زمانی کوردی)

  • ئالان شێرکۆ حسین
  • شاهۆ صلاح صالح
  • چراخان کاکەخان شریف 

-    بەشی هۆنراوە (زمانی عەرەبی)

  • صفا حميد حسين
  • علي سالم خليل
  • مصطفى حسام حسين

-   بەشی وێنەکێشان

  • ريم زكي عبدالسادة
  • پاداشت خلیل خالد
  • علي خالد حوري 

-    بەشی هونەری ریسایکلین

  • كرار جبر برهان
  • محمود حيدر أحمد
  • فردوس علي محمد 

-    بەشی تاکژەنی میوزیک

  • رۆژیار لقمان مجید
  • بارین ئەردلان عین الدین
  • دانەر هۆگر ابوبکر

-  بەشی کورتە فیلم

  • صفا محمد هشام
  • سه‌رهات نریمان خمۆ
  • هونەر نەوزاد نوری 

-    بەشی فۆتۆگرافیی

  • ئاراس محمود عزیز
  • علي محمد كاظم
  • حيدر محمد هاشم

 

هەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە ئەنجامدران. دادوەرەکان بریتیبوون لە:

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە چیرۆك  (زمانی کوردی) بریتیبوون لە ( ماردین ابراهيم حمد - شاعیر و رۆماننوس) و ( حكیم عبدالله محمد – چیرۆکنووس).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە چیرۆك  (زمانی عەرەبی) ) بریتیبوون لە ( علياء الأنصاري - رۆماننوس و بەرێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی (بنت الرافدين)) و (أحمد الجنديل - رۆماننوس و رەخنەگر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کورتە فیلم بریتیبوون لە (شروق الحسن – ئەکتەر) و (كاميران بێتاسی – دەرهێنەر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی داهێنانی زانستی بریتیبوون لە (د.صلاح عەبدال عزو - پرۆفیسوری یاریدەدر) و (د.صالح مصطفى ئەتروشی - پرۆفیسوری یاریدەدر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی تاکژەنی میوزیك  بریتیبوون لە (د.جەنگی جلال حسن - دكتۆرا لە بواری میوزیك) و( د.علي مشاري - سەرۆک بەشی هونەری میوزیک لە زانکۆی بەسرە).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی پرۆگرامسازی بریتیبوون لە (ئامانج علی - دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا) و (د. نوزاد کامەران ساڵەیی - بەڕێوەبەری بەدواداچوون و  تواناسازی، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی وێنەکێشان  بریتیبوون لە (سحر جبار – وێنەکێش) و (هدى أحمد صبري – هونەرمەند).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی فۆتۆگرافی  بریتیبوون لە ( جمال پێنجوێنی - سەرپەرشتیاری میدیای بینراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق - ئەنجومەنی وەزیران) و ( ثائر السوداني - سەرۆکی فۆتۆگرافەران لە ئاژانسی رۆیتەرز).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هۆنراوە (زمانی کوردی) بریتیبوون لە ( رۆژ هەڵەبجەیی – شاعیر) و (اسماعیل هاجانی - شاعیر و چیرۆکنووس).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هۆنراوە (زمانی عەرەبی)  بریتیبوون لە (علي وجيه عباس - نووسەر و میدیاکار) و (د.سلامة الصالحي - شاعیر و نووسەر).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی هونەری ریسایکلین بریتیبوون لە (فراس جلو- هونەرمەند) و (د.رێزان عمر رشيد - دکتۆرا لە بواری پیسبوونی ژینگە).

لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی دەستپێشخەری کار بریتیبوون لە (عمار  الخطيب - بەرێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای (محطة)) و ( ولید مصطفى خالد - جێگری بەڕێوەبەری گشتی گروپی کۆمپانیاکانی دارین).

 

خەڵاتەکانی روانگە پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان وعیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک)زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک)زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی.

دواتریش لە رێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە رێورەسمێکی شایستەدا لە (شانۆی نیشتیمانی) لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، و خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.