لاوان

براوەکانی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' بۆ ساڵی ٢٠٢١ راگەیاندران

Monday, September 27, 2021 4:22 AM

لە رێکەوتی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ دەزگای روانگە  گروپە براوەکانی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشی بۆ ساڵی ٢٠٢١  راگەیاند کە تێیدا ١٢ پرۆژە هەڵبژێردراون، کە کۆمەکی دارایی  لەلایەن دەزگای روانگە وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خۆبەخشییەکانیان.

 

کۆی ژمارەی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە ساڵی ٢٠٢١ بریتیبوون لە ١٩٠ پرۆژە لە هەر شەش پارێزگاکە (٣٢ پڕۆژە لە پارێزگای دهۆك، ٢٦ پڕۆژە لە پارێزگای هەولێر، ٦٣ پڕۆژە لە پارێزگای نەینەوا، ٢٥ پڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی، ٧ پڕۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە، ١٨ پڕۆژە لە پارێزگای کەرکووك ). هەروەها ١٩ پڕۆژە لە پارێزگاکانی دیکە پێشکەشکرابوون.

 

پڕۆژەکان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت کە لە  پێنج ئەندام پێکهاتبوون هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامدرا و پڕۆژە براوەکانیان دەستنیشانکرد. لیژنەی هەڵسەنگاندن بریتیبوون لە:

·          گۆران ڕەسووڵ - چاڵاکوان

·          عەبدولباست وەهاب - بەڕێوەبەری پڕۆژە لە رێکخراوی ئینتەرنیوز

·          نسار فەرهاد موستەفا – کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆبەخشان

 

لیژنەی هەڵسەنگاندن دوای پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان ١٢ پڕۆژەیان هەڵبژارد کە لەلایەن گروپە خۆبەخشییەکانەوە پێشکەشکرابوون. گروپە خۆبەخشییەکانی ساڵی ٢١٢١ بریتین لە:

·          گروپی خۆبەخشی (شنروێ) لە پارێزگای هەڵەبجە

·          گروپی خۆبەخشی (ڤەژین) لە پارێزگای دهۆک

·          گروپی خۆبەخشی (پەیت) لە پارێزگای دهۆک

·          گروپی خۆبەخشی (دۆستانی ژینگە) لە پارێزگای دهۆک

·          گروپی خۆبەخشی (برایانی خۆبەخش) لە پارێزگای هەولێر

·          گروپی خۆبەخشی (ژینگەی پاک) لە پارێزگای هەولێر

·          گروپی خۆبەخشی (هەڵاتن) لە پارێزگای هەولێر/سلێمانی

·          گروپی خۆبەخشی (تیم وۆرک) لە پارێزگای سلێمانی

·          گروپی خۆبەخشی (ژینگە دۆستانی رزگاری) لە پارێزگای سلێمانی

·          گروپی خۆبەخشی (لاوانی ئایندە) لە پارێزگای کەرکوک

·          گروپی خۆبەخشی (گەنجانی وشیار) لە پارێزگای کەرکوک

·          گروپی خۆبەخشی (لقی سەوز) لە پارێزگای نەینەوا

 

 

پڕۆژەی (دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش) پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و ساڵانە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و نەینەوا) ئەنجامیدەدات. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی گەنجانی خۆبەخشە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەێنێت و ١٢ گروپی خۆبەخشی کۆمەک دەکات.

 

زانیاری سەبارەت بە گروپە خۆبەخشییەکان و پڕۆژەکانیان لە خوارەوە ئاماژە

گروپی خۆبەخشی (شنروێ)، پڕۆژەی (زیاتر لە هەنگوین) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆراکی تەندروست و پاراستنی ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگەی پەرەپێدانی پرۆژەکانی دۆستی ژینگەیی وەک هەنگداری لە رێگەی ئەنجامدانی راهێنان بۆ لاوان بۆ ماوەی ٥٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4250000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( ڕۆژین خەسرەو هۆمەر، سربست فاروق غلام، ئاژوان عدنان محمد، كرستينا يوسف نادر، شياو وهران جمال)

 

 

پرۆژە براوەکانی پارێزگای دهۆک

گروپی خۆبەخشی (ڤەژین)، پڕۆژەی   (دروستكرنا پەرتووكخانا ل قوتابخانان) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٦ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە دروستکردنی پەرتووکخانە لە قوتابخانەکانی قەزای ئاکرێ بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (3694000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: (  حازم علي رسول، فاطمة حجي اسماعیل، منتصر خاڵا مەڵا كەس، جیهان حجي اسماعیل، مشیر عبدالرحمن حامد، جیهان ازاد محمد سعید)

 

 

گروپی خۆبەخشی (دۆستانی ژینگە)، پڕۆژەی   (سەوز پۆشکردنی کەمپی بەردەڕەش) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٦ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە سەوز پۆشکردنی کەمپی بەردەڕەش. زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی ناوچەکە بەگشتی و کەمپی پەنابەرکان بە تایبەتی لە زەوییەکی ووشکەوە بۆ نیمچە دارستانێک   لە قەزای بەردەرەش بۆ ماوەی ٢٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4000000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( هەژار رشید احمد، فؤاد عادل یاسین، فاضل عبدالله عبدالرحمن، بفرین احمد اسماعیل، کژال رشید احمد، زریان محمود اسماعیل)

 

گروپی خۆبەخشی (پەیت)، پڕۆژەی   (قوتابخانە نەک زیندان) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٢١ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە هاندانی قوتابیان بۆ خوێندن و  بەرەوپێشبردنی خۆیان بە تایبەت  قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی چونکە ئەوان پاشەرۆژی وڵاتن لە ڕێگەی جوانکردن و و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیان  بە رێیەکی زانستیانە و سەردەمیانە لە ناحیەی باعەدرێ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (3879000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( زعيم خلات الياس، سكفان سليمان علي، جورجينا حمد حسين، علي جعفر علي، غريب كمال قاسم، هیژڤین مراد احمد، غازي خلف حديد، هژار برکات اري، رافد ملحم عيدو، ليليان ملحم عيدو، خمي سالم الياس، دلال خيري حسين، فائزة الياس حمد، ڤیان حمد حسين، دلكش خيرو حجي، شيرين حسن مراد، لاوين فائق، مريم خلات الياس، هاريوان حجي حسن،  ناريمان ملحم عيدو، بناز عزيز شمو)

 

گروپی خۆبەخشی (برایانی خۆبەخش)، پڕۆژەی   (هۆشیاربە تا سەلامەت بژیت) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیاری تاک لەسەر مەترسییەکانی مین و پاشماوە جەنگیەکان لە رێگای سیمینار و خوڵی راهێنان و پۆستەر وسۆشیال میدیا لە ناحیەی سیدەکان بۆ ماوەی ٢٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4115000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( هۆشمەند مغدید سلیم، هۆشنگ مغدید سلیم، یوسف مغدید سلیم، اسامة مغدید سلیم، رضوان مغدید سلیم)

 

گروپی خۆبەخشی (ژینگەی پاک)، پڕۆژەی   (کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بتڵی پلاستیک) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٨ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە باسكردن و نیشاندانی چیرۆکی سێ بوتڵی پلاستیکی به‌ شێوه‌ وێنه‌ی كاریگه‌ر، کە بەتاڵ و پشتگوێ خراون یاخود فرێدراون, كه‌ گەشتەکەیان ڕێچکەی جیاواز دەگرێت و دەرئەنجامه‌كانیان بە شێوەی جیاواز ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی گۆی زەویئەنجامدانی بیرۆكەیەكی نوێیە لە پێناو پەروەردەكردن منداڵ به‌گشتی و فێرخوازان به‌ تایبه‌تی له‌ پاراستنی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی كرده‌یی گرنگه لە قەزای سۆران بۆ ماوەی ٣٧ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4085500) د.ع.

ئەندامانی گروپ: (محمد میرزا اغا محمود، كارزان سعيد نبي،  شوان لەزگین فەرخۆ، نارين محسن خدر، محمد صالح ملحم، بيوار ماهر عبدالرحمن، سەحەر برادۆست اسعد، ئاشتی مهدي عەودولا).

 

 

 

 

گروپی خۆبەخشی (هەڵاتن)، پڕۆژەی   (منداڵەکانی بانکسی) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٢ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر (١٢٥) منداڵی کارکەری سەرشەقامەکان. لە شارەکانی هەولێر، سۆران و قەڵادزێ و کۆیە. سەرەتا بۆ کۆ کردنی زانیارییەکان  دیارییەک دەبەخشنە منداڵەکە و زانیارییەکانی لەسەر کۆدەکەنەوە و ئەو منداڵانەی بزانن دەتوانن کارێکی سادەی هونەری بکەن کەرەستەکانی دەخەنە بەردەست چیڕۆکێک لەبارەی منداڵەکە دەنوسنەوە بە پشت بەستن بە زانیارییەکان وە بۆ کارەکەی حیکایەتێک دروست دەکەن، بۆ هەندێکیان پۆرترەیتێک دەگرن و پرێنتی دەکەن هتد. دواتر لە پیشانگایەکی داخراو لە شاری هەولێر بەرهەمەکان نمایش دەکرێن، پرۆژەکە بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی  ٥٦ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4250000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( يوسف ياسين رشيد،  مانلي غانم توما، شاكيو سوران احمد، ميران حسن محمد امين، محمد رزاق ملا، سەدا مصطفى حسن، اڤان اسطيفان بيه، احمد برهان احمد، جنیڤا جميل ابراهيم، ئەندیرا شيرزاد كوركيس، ماملي حمه عبدالله،  فريشته عبدالصمد)

 

 

گروپی خۆبەخشی (تیم وۆرک)، پڕۆژەی   (ئاو دەپارێزین ژیان دەپارێزین ) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری و زانیاری دەرباری گرینگی پارستنی سامانی ئاو چونکە پاراستنی ئاو تەنها بۆ نەوەی ئەم سەردەمە گرینگ نیە بەڵکو پاراستنی ئاو مافێکی سەرەکی نەوەی داهاتووشە لە قەزای رانیە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4247000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( سعید فتاح قادر، اسیا ستار محمد،  سامان مصطفى رسول، گۆران علي ابراهیم،  گۆران رسول عبداللە).

 

گروپی خۆبەخشی (ژینگە دۆستانی رزگاری)، پڕۆژەی (دارستانی دەستکرد) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٢٥ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە فراوانکردنی رێژەی سەوزایی لە رێگەی دروستکردنی پارکێک لە قەزای کەلار بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4200000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: ( بەرهەم حسن عزيز. إبراهيم أحمد مصطفى، کاکەخان ڕۆبیتان أحمد، ئاری محمد سعيد، هلال برهان عزیز، ڕێباز ناصر ستار، محمد داود احمد، پەیوەند عمر كريم، محمد عمر حمە عەل، سامان عمر حمەعەلی، سۆزان لەتیف حەمی، تێبین عثمان محمد، ڕێبین عثمان محمد، مەریوان سیروان بهجت، سیما عمر قادر، یوسف عدنان محمد، ایوب حسین قادر، صالح فتاح لطيف، محمد عباس احمد، احمد شێروان جلال، یوسف حسن ڕشید، جوتیار اسماعیل محمد، ئاشتی نامق حمەجان، توانا یوسف حسین، کاروان شوكت مجید).

 

 

گروپی خۆبەخشی (لاوانی ئایندە)، پڕۆژەی   (نوژەندكردنەوەی سەرەتایی كولێژی پەروەردەی دوز خورماتوو) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٢ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى دووز. جوانكردنى سيماى كۆلیژەكە و دروستكردنی كەش و هەوایەكی ئارام بۆ قوتابیان و مامۆستایان لە قەزای دوز خورماتوو بۆ ماوەی ٢٨ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4241000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: (چینر عدالت امین،  گەشاو رزگار خلیفە، حاتم احمد حاتم، فینا فاروق شفیق، برهم حسن علی، حنان حسن احمد، محمد برهان حمه صالح ، رسول هاشم ستار، رانيه عبد حسن، عبير هادي علي، هڤال طلعت حسين، محمد جلال جبار).

 

گروپی خۆبەخشی (گەنجانی وشیار)، پڕۆژەی   (پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەمووانە) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٨ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە دابینکردنی ( ٣٠٠ ) تەنەکەی خۆڵ بە لۆگۆی ( دەزگای روانگە ) و دابەشکردنی بەسەر پاڕک و قوتابخانە و گەڕەک و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەپێی پێویستی  لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4248750) د.ع.

 

ئەندامانی گروپ: ( محمد شمال جبار احمد، عزیزە ولي هادي، یوسف خلیل عبداللە، یوسف محمد هیاس، بەهێز بورهان محمد، محمد عادل عبدالحمید، محمد کاوە محمد، موسی محمود احمد، دیمەن یحیی عبداللە، امینە احمد غریب، محمد عثمان نصردین، مصطفی رووف صابر، محمد ازاد عثمان، میران محمد محمد، محمد حسين محمد، زید علی احمد، علي حسیب محمد، سمیە شمال جبار)

 

گروپی خۆبەخشی (لقی سەوز)، پڕۆژەی   (هاندانی هەرزەکاران ) ئەنجامدەدات. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٨ ) خۆبەخش هەڵدەستن بە ئەنجامدانی راهێنان بۆ پالپشتی لاوان لە قەزای شنگال پرۆژەکە لە لایەن راهێنەرانی شارەزاوە پێشکەش دەکرێت بۆ ماوەی ٥٦ رۆژ . بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (4250000) د.ع.

ئەندامانی گروپ: (معتز عيسى حسن، نوار سعيد خضر، اران نواف يوسف، عاصمة عيسى حسن، خضر عباس مطو، داليا فيصل رشو، رافع نايف حسن)س