لاوان

دەزگای روانگە راهێنان بۆ ئەندامانی ئەنجام دەدات

Tuesday, August 17, 2021 1:35 PM

لە رێکەوتی 17ی ئابی 2021، دەزگای روانگە راهێنانێکی بۆ ئەندامانی ستافی ئۆفیسی سەرەکی لە هەولێر ئەنجامدا، راهێنانەکە لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سازان مەندەلاوی - راهێنەری پیشەیی – پێشکەش کرا و چەندین چالاکی پەیوەست بە پەیوەندی و سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان و کارکردن بە تیم لە خۆ دەگرت.

راهێنانەکە بە بەشداری ٤٦ ئەندامی ستافی سەرەکی روانگە لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئامانجی راهێنانەکە پێدانی ڕۆژێکی پشوو و کاتێکی خۆش بوو بە ئەندامانی ستافەکە دوور لە کارکردن و ئۆفیس. بەیەکەوە کارکردن و ئەنجامدانی چالاکییەکان بوونە هۆی بەخشینی رۆژێکی خۆش بە ئەندامەکان و درووستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر بەیەکەوە. ئامانجێکی تری راهێنانەکە ناساندنی ستافەکە بوو بە رێگا و تەکنیکی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان و زیاتر چالاک بوونیان. هەروەها، بووە هۆی بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەدەستهێنانی کارامایی زیاتر لە بەڕێوەبردن لە شوێنی کارکردن.

"ڕاهێنانەکە هەلێکی باشبوو بۆ ئاشنا بوونی زیاتری ستافەکە بەیەکتر، و چالاکییەکان زۆر خۆش و پڕ زانیاری بوون" (خەڵات ئەحمەد)، بەڕێوبەری کارگێری و دارایی لە دەزگای روانگە.