لاوان
پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢١ راگەیاندرا
بەرواری ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ دەزگای روانگە پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگەی بۆ ساڵی هەشتەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند .
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک)زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک)زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا ڕێکدەخرێت، خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.
مەرجە گشتییەکان:
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بکەن