لاوان

براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ راگەیەندران

Tuesday, December 22, 2020 12:21 AM

لە بەرواری ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠،دەزگای روانگە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی رێژەیەکی دیاریکراوی ئامادەبووان و دەزگا راگەیاندنەکان و رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان براوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی دە بەشی خەڵاتەکانی روانگە راگەیاند و توانا شاراوەکانیان بە رووی خۆیان و کۆمەڵگەدا پیشان درا. هاوکات لە کاتی رێورەسمەکەدا چەند نمایشێکی سەرنج راکێش پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

 

شایەنی باسە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بە مەبەستی پابەندبوون بە رێنماییەکانی وزارەتی تەندروستی، رێورەسمەکە جیاواز لە ساڵانی پێشوو بە شێوازێکی کراوە ئەنجام نەدرا و تەنها بە ئامادەبوونی رێژەیەکی دیاریکراوی میوان کە بریتی بوون لە چەند میوانێکی تایبەت، لێژمەی هەڵسەنگاندن، پاڵێوراوانی دە بەشەکە بەڕێوەچوو، بەر لە بەرواری رێوەرسمەکە، گشت میوانەکان پشکنینی کۆڕۆنایان بۆ ئەنجامدرا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی میوانەکان. هەروەها لە ناو هۆڵی رێورەسمەکە رەچاوی دووری نێوان ئامادەبووان کرا.

  عبدالسلام مەدەنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە گوتی: " وزە، زانست، خۆشەویستی ژیان، ئایندە و هیوا لە لاوانەوە دەبینرێن. دەزگای روانگە لەم دەستپێشخەرییەدا هەوڵ دەدات ئەم پەیامە بگەێنێت و پلاتفۆڕمێك دروست بکات بۆ ئەوەی لاوان لە رێگەیەوە بتوانن نمایشی کارەکانی خۆیان بکەن و بە خەڵکی بناسێنن"

 

جگە لە راگەیاندن و خەڵاتکردنی براوەکان، چەند نمایشێکی سەرنج راکێش لە کاتی رێورەسمەکە پێشکەشکرا. لە دەستپێکی رێورەسمەکە شعرێك و پارچە میوزکێك لە لایەن پێشکەشکارانی رێورەسمەکە ( هەرمان محمد و دیدە فەرەیدوون) پێشکەشکرا. هەروەها چەند سەمایەکی کلتووری لە ژێر ناونیشانی سەمای کلتووری پێکەوە ژیان  لە لایەن تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر پێشکەشکرا کە چەند سەمایەکی کلتوورە جیاوازەکانی کوردستای لە خۆ دەگرت.

رێورەسمەکە بە چەند پارچە گۆرانییەك کۆتایی پێهات کە لە لایەن دوو هونەرمەندی لاو (ئاری جان و رەشا بلال) پێشکەش کرا.

 

حەوتەمین ساڵی خەڵاتەکانی روانگە بە پشیگیری و هاوکاری ٣٠ سپۆنسەر ئەنجامدرا. سپۆنسەرەکان بریتیبوون لە سپۆنسەری ئەڵماس (Korek Telecom, Al-Hayat Pepsi, Darin Group)

سپۆنسەری زێڕین (MRF Group, AD Media, Hemn Group, Erbil International Hotel, Fastlink, Burger King)

سپۆنسەری زیوی (Lucid, Uni-Recycling, Saba Holding, Fox View, Andazeary Rang )

هاوبەشی میدیایی: Rudaw, Kurdistan 24))

سپۆنسەری میدیایی: (Net TV, Kurdistan TV, Zagros TV, Waar TV, Halabja TV, Mix FM, Duhok TV, Falcon TV Group, M Radio)

 

.

هاوکات، لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٠ بریتیبوون لە ٢٠ دادوەر:

 

مازن سیروان - بەرێوەبەری  دیجیتال و گەیاندن لە کۆمپانیای کۆرەك

دەستپێشخەری کار:

د. رێبین رمضان - بەڕێوەبەری سەنتەری دەستپێشخەری و داهێنەری زانکۆی کوردستان

فەرەیدوون والی - سەرۆکی بەشی فیزیا لە زانکۆی هەڵەبجە

داهێنانی زانستی

 

د. صلاح عبدال - پرۆفیسۆری یاریدەدەر- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ

د. دیلان مجید - سەرۆکی زانکۆی نۆلیج 

پرۆگرامسازی :

د. شەهێن عبداللە - مامۆستا لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی دهۆک

جوتیار تمر - نووسەر و لێکۆلەر

کورتە چیرۆك :

 

قانع خورشید -   نووسەر و مامۆستا

گۆران رسول - شاعیر و نووسەر

هۆنراوە :

شعبان سلیمان - شاعیر و نووسەر و ئەندامی دەستەی نووسەران

د. بەیان مامی - پەیکەرتاش و ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە سلێمانی

وێنەکێشان :

ابراهیم زۆراب - مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە هەڵەبجە

خەسرەو جاف - ئەندازیاری تەلارساز و هونەرمەند 

هونەری ریسایکلین:

 

علی کریم - هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ

مهدی نوری - میوزیکژەن ومامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان

تاکژەنی میوزیك :

 

هەڵبەست صلاح - میوزیکژەن ومایسترۆ

سەیوان نوری - دەرهێنەر

کورتە فیلم :

 

 رەنجدەر مصطفی – دەرهێنەر

جمال عثمان - فۆتۆگرافەری سەرۆکی عیراق

فۆتۆگرافی :

 بڵند طاهر - فۆتۆگرافەر لە تۆری میدیایی رووداو

 

 

 

براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ :

 

ناوی بەرهەم

پارێزگا

ناوی براوە

پلە

بەش

یادگارییە هەتاهەتایەکانی

هەولێر

گوڵستان ناوخۆش

یەکەم

دەستپێشخەری کار:

 

بەرهەمەکانی ناسک

هەولێر

ناسکە عمر

دووەم

چرا

سلێمانی

چراخان بێستون

سێیەم

خانووی شوشەیی زیرەک

هەولێر

سۆما نیهاد

یەکەم

داهێنانی زانستی

 

پێوەری ئاوی زیرەک

سلێمانی

ئالان محی الدین

دووەم

بەرچاوکی زیرەک

دهۆك

مێهڤان عبدالعزیز

سێیەم

پێشگرام

دهؤك

ایمن صبري

یەکەم

پڕۆگرامسازی

 کوردبەس

دهؤك

هەرمان حسن

دووەم

 ڕاوێژی یاسایی

سلێمانی

بلال قادر

سێیەم

ڕە‌نوی ناكامی

کەرکوك

لاوین محمد

یەکەم

کورتە چیرۆك :

 

گۆڕەکانیش سەرمایانە

هەولێر

احمد سامی

دووەم

تاوانی پیرۆز

پەنابەری ئێران - هەولێر

بەهزاد محمد

سێیەم

جەنگاوەران و نیگاکانیان

سلێمانی

سۆما عبدالقادر

یەکەم

هۆنراوە :

فریشتەیەكی ڕەش لە بەهەشتدا

هەولێر

عزیز حسین

دووەم

ھیچ

هەولێر

سەدا مصطفی

سێیەم

بسک

سلێمانی

گیانە عمر

یەکەم

وێنەکێشان :

 

کچ و کۆمەڵگا

سلێمانی

کیژان سەیدگول

دووەم

ڤیستیڤاڵی رەنگ

هەولێر

دوین هێمن

سێیەم

داری پایز

هەولێر

سەلار انور

یەکەم

هونەری ریسایکلین:

 

کاری دەستی وچنین

هەولێر

شەیدا رمضان

دووەم

روناککردنەوەی ژیان

هەولێر

شیماء ناجی

سێیەم

capris No. 24 sonata No. 8

سلێمانی

ژۆلی شوان

یەکەم

تاکژەنی میوزیك :

 

L. V. Bethoven Sonata No. 8

سلێمانی

ژیار لقمان

دووەم

Kumsalda dans

پەنابەری سوری - دهۆك

ئازر عبدالمجید

سێیەم

١لە ٦

سلێمانی

ئەژین کاوە

یەکەم

کورتە فیلم :

 

ڤاڕێ

دهۆك

عمر کمال

دووەم

دابڕان

سلێمانی

دەریا بکر

سێیەم

سوارچاکی نیشتیمان

سلێمانی

دیار ابراهیم

یەکەم

فۆتۆگرافی :

 

هاوڕێی شاخ

هەڵەبجە

هێمن عادل

دووەم

ئاشتی و جەنگ

هەولێر

سروشت عمر

سێیەم

 

  

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان، لە بەرواری ٢٠-٧-٢٠٢٠ تاکو ١-١١-٢٠٢٠ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی دانیشتووی کوردستانن بەبێ جیاوازی رەگەز و نەتەوە و ئاین وەرگرت، کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لەم بوارانەی کە دەستنیشان کرابوون هەر وەک: فۆتۆگرافیی، پڕۆگرامسازی، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، تاکژەنی میوزیک، کورتە چیرۆک، هونەری ریسایکلین، داهێنانی زانستیی و دەستپێشخەری کار. هەر لاوێکیش مەبەستی بووایە بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەیتوانی دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەربەشێک لەم بوارانەی سەرەوە، بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا ببێتە خاوەنی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

 

ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی لاوانی دانیشتووی‌‌ كوردستانە و هاندان و پشتگیری كردنیانه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری توانا و پڕۆژه‌كانیان. خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ٢٠١٤ ده‌ستیپێكرد، له‌ چوار ساڵی رابردوودا ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ له‌ چه‌ند شارێكی جیا سازكرا، ٢٠١٤ له‌ هه‌ولێر و ٢٠١٥ له‌ سلێمانی و ٢٠١٦ له‌ دهۆك و  و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ (هۆڵی كۆنفرانسی سه‌عد عه‌بدوڵا) ساز دەکرێت.

 ژمارەی بەرهەمەکان لە کۆتایی بەرواری پێشکەشکردن بریتی بوون لە ٤٥٥ بەرهەم کە لە لایەن ٢٢١ کچ و ٣٢٣ کوڕ پێشکەش کرابوو.