رەخساندنی سەرچاوەی داهات بۆ خانەوادەی شەهیدان

بەروار

2020/03/07

بار

تەواو بووە

رەخساندنی سەرچاوەی داهات بۆ خانەوادەی شەهیدان

پڕۆژەکە کردنەوەی خولێکی سێ مانگی یە بۆ 100 لاوی نێر و مێ ( 2 مانگ ئینگلیزی و ١ مانگ کۆمپیوتەر) لەهەولێر . بەشی سەرەکی بەشداربووان له سه نته ری هه ولێرن بەڵام لە شاروشارۆچکەکانی ده وروبه ریش بەشداربوون. 100 بەشداربووەکە بەسەر 5 گروپدا دابەش بوون (20 کەس بۆ هەر گروپێک). 

لە کۆتایی خولەکەدا، سێ براوەی هەر گروپێک (15 بەشداربوو بە تێکڕا) کە بە پێی تاقیکردنەوەی کۆتایی ڕاهێنەرەکان دیاری کراون، بۆ ماوەی یەک مانگ راهێنانی کار ئەنجام دەدەن و بەو پێیە هەر یەکەیان 150 دۆلاریان بۆ دابین دەکرێت   


هەروەها کردنەوەی خولی دورمان بۆ 30 ئافرەت (15 ئافرەت بۆ هەر گروپێک) بۆ ماوەی دوو مانگ لە قەزای سۆران و هەریر ئەنجامدرا،  لە کۆتایی خولەکەدا هەر بەشداربوویەك ئامێری دروومان و 150 دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت بۆ کڕینی چەند کەرەستە و پێداویستییەکی تایبەت بۆ دەستپێکردنی کارێکی بچووک لە ماڵەوە


دەزگای روانگە پێشتر لە پڕۆژەیەکدا کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی ماراسۆن کۆمەکی دارایی کرابوو ، پڕۆژەی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان و هێزە ئەمنییەکان کە لەشەڕی دژی داعشدا شەهیدکراون ئەنجامدا. کۆمپانیای نەوتی ماراسۆن و دەزگای روانگە ڕێککەوتوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو بڕە پارەیەی کە کە لە پڕۆژەکە مابووەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی رەخساندنی سەرچاوەی داهات بۆ خانەوادەی شەهیدان - بە تایبەتی لاوان و ئافرەتان- بۆ پاڵپشتیکردنیان بۆ دۆزینەوەی کار و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری.