کاوار

کاوار گەنجێکی پارێزگای دهۆکە. سەرباری ئاستەنگی و بەربەستەکانی ژیانی، توانیویەتی لە خەونەکانی نزیک بێتەوە و ئێستا یەکێکە لە گەنجە سەرکەوتووەکانی پارێزگای دهۆک. کاوار خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیەتی، لەوانە ' مۆر میدیا' کە پلاتفۆرمێکە بۆ هاندان و بەرەو پێشبردنی گەنجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، هەروەها خاوەنی نوسینگەیەکی بەرهەمهێنانی هونەری و ڕاوێژکاری بازاڕگێڕیە بە ناوی” دەبڵ کەی “. گوێبیستی چیرۆکی کاوار بن.